دادگای ئینقلابی مەریوان حوکمی زیندانی بەسەر دوو هاووڵاتی سەپاند
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مێعراج مورتەزایی" و "هیوا عەزیزپوور"، خەڵکی گوندی "دێوەزناو" سەر بە شاری سەوڵاوا، لەلایەن دادگای ئینقلابی مەریوان، سەرجەم بە ١٧ مانگ زیندان مەحکووم کران.
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مێعراج مورتەزایی" و "هیوا عەزیزپوور"، خەڵکی گوندی "دێوەزناو" سەر بە شاری سەوڵاوا، لەلایەن دادگای ئینقلابی مەریوان، سەرجەم بە ١٧ مانگ زیندان مەحکووم کران.
ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەشەمە، "فەرشاد جەهش"، چالاکی سوننە مەزهەب، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.
شەوی هەینی ۲۲ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێک بە ناوی "بورهان سلێمانی"، تەمەن ۳۰ ساڵ و کوڕی تەیب، بەهۆی ئەشکەنجەدانی لەلایەن هێزەکانی ئەرتشی تورکیە لە سنووری "کۆتۆلـ"ـی خۆی، گیانی لەدەست دا.
ئەمڕۆ دووشەممە ۲٥ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "تەها ئاتەشئەفراز"، خەڵکی کۆنەخانێی پیرانشار، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا چاوەشی" خەڵکی گوندی "حاجی لەک" سەر بە ناوچەی "چۆمی مەجیدخانـ"ـی بۆکان، بە کۆتایی ماوەی زیندانیبوونەکەی لە زیندانی بۆکان ئازاد کرا.
کچە خوێندکارێکی زانکۆی فەرهەنگیانی شاری ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان، بە ناوی "حەدیسە محەممەدی"، پێداویستیی زیاتر لە ٣٦ قوتابی بۆ درێژەدان بە خوێندن دابین کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی رەشەمە، سامان کەریمی، زیندانیی سیاسیی کورد و خەڵکی شاری بانە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسییەکەی، لە زیندانی سنە ئازاد کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بێهزاد ئەدوایی"، خەڵکی گوندی "سلێن" سەر بە شاری سەوڵاوا، بە دانانی بارمتە لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا.
پێنج چالاکی مەزهەبی بە ناوەکانی "تەها کەریمی"، خەڵکی بۆکان، "عەبدولـلەتیف مەحموودیدەلی"، خەڵکی شنۆ، "مووسا برووسان"، خەڵکی بۆکان، "سابیر موهتەدی"، خەڵکی بۆکان و "ناسێح سورخابی"، خەڵکی پیرانشار، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان لە گرتنگەی ئیدارەی…
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕەشەمە، زیندانییەکی تۆمەتبار بە "قەتڵ" بە ناوی "ناسر وەلیزادە"، خەڵکی شاری بۆکان، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئێعدام کرا.