کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بریندار بوو
ڕۆژی چوارشەممە ۱٥ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەسعوود محەممەدی"، خەڵکی گوندی "نەنوور"ی بانە، لە سنووری ئەو شارەوە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوو.
ڕۆژی چوارشەممە ۱٥ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەسعوود محەممەدی"، خەڵکی گوندی "نەنوور"ی بانە، لە سنووری ئەو شارەوە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوو.
ڕۆژی هەینی ۱۰ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سیرووس مەولوودی"، کوڕی ئیسماعیل و خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شیراز دەسبەسەر کرا.
وەرزشوانێکی تەمەن ٢١ ساڵە خەڵکی شاری کرماشان بە ناوی " عەلی دلفانی" زۆرانباز و ئەندامی تیمی میللیی "ناشنوایان" ئێران، لە کاتی ڕاهێنانی زۆرانبازی، بەهۆی پچڕانی دەمار، گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی دووشەممە ۱۳ی بانەمەڕ، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "خالید ئیسماعیلی"، خەڵکی نەغەدە و "نادر مێهری"، خەڵکی ورمێ، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کران.
ڕۆژی دووشەممە ۱۳ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سوحبەت سەمەدینەسەب"، خەڵکی شاری داڵاهۆ، سەر بە پارێزگای کرماشان کە لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوو، بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.
شەوی دووشەممە ۱۳ی بانەمەڕ، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "کەژوان فەیزی"، "فواد فەیزی"، "شێرکۆ سوهرابی" و "ئاکۆ چاوگی"، خەڵکی گەڕەکی "داسەیرانـ"ـی مەریوان، دەسبەسەر کران.
ژنە هاووڵاتییەک بە ناوی "فاتمە عەلیپوور"، کچی عوسمان و خەڵکی گوندی "کانیڕەش" سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لقی ۱۰٤ی دادگای کەیفەریی بۆکان، سمکۆ مەعرووفی، چالاکی ژینگەیی و ئەندامی ئەنجومەنی ژینگەیی "وڵاتـ"ـی، بە یەک ساڵ زیندانیی تەعزیری و دوو ساڵ ممنوعالخروج بوون لە وڵات، مەحکووم کرد.
ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی بانەمەڕ، ژنە هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری جوانڕۆ، بە ناوی "شەیدا عەبدی"، کچی سەیفوڵڵا و خەڵكی گوندی "زێران" بەهۆی ناشارەزایی پسپۆڕی کادرە دەرمانییەکانی نەخۆشخانەی ئەو شارە، خۆی و کۆرپەڵەکەی گیانیان لەدەست دا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی بانەمەڕ، ئاران (مەجید) تیباش، زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی "دزەی مەرگەوەڕ" لە زیندانی ورمێ هاتە مەرەخەسی.