سەقز؛ دەسبەسەرکرانی سدێق یووسفپوور، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
ڕۆژی چوارشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٤، سدێق یووسفپوور، ناسراو بە "پیرەهەڵۆ"، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ"ی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.









