شنۆ؛ زیندانییەکی سیاسیی پێشوو لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
ڕۆژی دووشەممە ٣١ی جۆزەردان، لوقمان عەزیزی، زیندانیی سیاسیی پێشوو، خەڵکی شنۆ، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
ڕۆژی دووشەممە ٣١ی جۆزەردان، لوقمان عەزیزی، زیندانیی سیاسیی پێشوو، خەڵکی شنۆ، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی جۆزەردان، سەربازێکی هەنگی سنووریی بانە بە ناوی "عەباس خەزایی" تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی هەمەدان، بەهۆی تەقینەوەی مین هەر دوو دەستی قرتا.
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی کوردپا، لە بەهاری ١٤٠٠ی هەتاویدا، سەرجەم ٥٠ کۆڵبەری کورد کوژراو و بریندار بوونە.
بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٣١ی جۆزەردان، حوکمی ئێعدامی زیندانییەک بە ناوی "حەبیب ڕەزایی"، خەڵکی سەڵماس، لە زیندانی ئەو شارەدا جێبەجێ کراوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی ژن بە ناوی "سەفیە مامەشپوور"، خەڵکی پیرانشار، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە ٢٩ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەسەن فەرەجی" تەمەن ٤٤ ساڵ، کوڕی محەممەد و خەڵکی گوندی "لەنجاوا" سەر بە مەریوان، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە ئازاد کراوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موزەفەر حەکیمی"، خەڵکی ورمێ، پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزراوە.
سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عەزیز محەممەدزادە" تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی گوندی "قەزەڵ ئەرخـ"ـی شاری ماکۆ، لە سنووری چاڵدێران بە تەقەی هێزەکانی ئەرتشی تورکیە گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی جۆزەردان، سورەیا حەقدووست، چالاکی مەدەنی و ئەندامی ئەنجومەنی "ماڵی ئینسان" لە مەریوان دەسبەسەر و بۆ سنە ڕاگوێزراوە.
لە ڕۆژی شەممە ٢٩ی جۆزەردان، زیندانییەکی مێرمنداڵ بە ناوی "ئارمان فەرەهمەند"، تەمەن ١٧ ساڵ، کوڕی موختار و خەڵکی گوندی "سەردۆش" سەر بە مەریوان، بە دوورینی لێوەکانی لە کانوونی ئیسلاح و تەربییەتی سنە، دەستی داوەتە مانگرتن.