پێنجشەممە، ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

کۆڵبەرێک لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری شاری سەرپێڵی زەهاو گیانی لەدەست دا

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "قوباد ڕەحمانی" تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارەوە گیانی لەدەست داوە.

٧ی جۆزەردانی ٢٧٢١
کوردستان

عەلی بەزازی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەلی بەزازی"، کوڕی ئیسماعیل و خەڵکی گوندی "زێوە" سەر بە پیرانشار، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ، ئازاد کرا.

٧ی جۆزەردانی ٢٧٢١
کوردستان

قانێع خاتری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی جۆزەردان، قانێع خاتری، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە ئازاد کرا.

٦ی جۆزەردانی ٢٧٢١
کوردستان

هاووڵاتییەک لە سنە بانگهێشت و دەسبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کەماڵ عەزیزی"، تەمەن ٢٧ ساڵ، کوڕی بارام و خەڵکی گوندی "شیان" سەر بە سنە، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەسبەسەر کرا.

٦ی جۆزەردانی ٢٧٢١
کوردستان

زیندانی ورمێ؛ سەفەر و پەرویز نووری بە کۆتایی زیندانییەکەیان ئازاد کران

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی جۆزەردان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سەفەر و پەرویز نووری"، خەڵکی گوندی "ئەنبێ" سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، بە کۆتایی ماوەی زیندانییەکەیان لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کران.

٦ی جۆزەردانی ٢٧٢١ زیندانی ورمێ
کوردستان

دوو پێرسۆنێلی ئاگرکوژێنەوە لە کاتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگری مووچە و مەزرای سەرپێڵی‌زەهاو بریندار بوون

بەرپرسی ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوە و خەدەماتی ئیمێنیی شارەداریی کرماشان، باسی لە برینداربوونی دوو پێرسۆنێلی ئەو ناوەندە، لە کاتی کۆنترڕۆڵکردنی ئاگرگرتنی ١٤ هێکتار مووچە و مەزرای ناوچەی نەوشیروانی سەرپێڵی زەهاوی کردووە.

٥ی جۆزەردانی ٢٧٢١
کوردستان

مامۆستا حەسەن ئەمینی لە بەیاننامەیەکدا، بڕیاری بەشدارینەکردنی لە هەڵبژاردنی سەرکۆماری دا

مامۆستا "حەسەن ئەمینی"، کەسایەتیی ئایینیی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا، لە وڵامی هێندێک پرسیاردا لەهەمبەر بەشداریکردنی لە هەڵبژادنی سەرکۆماریدا، ڕایگەیاند: "من لە هەڵبژاردنی سەرکۆماری بەشداری ناکەم و هۆکارەکەشی ڕوون و ئاشکرایە و ئەوەش ئەوەیە…

٥ی جۆزەردانی ٢٧٢١