سەردەشت؛ بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی "ڕەبەت نیوز" بانگهێشتی پۆلیسی فەتا کرا
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خەرمانان، ئەبووبەکر ئیسماعیلی، بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی "ڕەبەت نیوز"، بانگهێشتی پۆلیسی فەتا و لێپرسینەوەی لێ کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خەرمانان، ئەبووبەکر ئیسماعیلی، بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی "ڕەبەت نیوز"، بانگهێشتی پۆلیسی فەتا و لێپرسینەوەی لێ کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خەرمانان، محەممەد مەمەندزادە، چالاکی مەدەنی و ژینگەیی، بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەنیسبەت ڕاگواستنی ئاوی بەنداوی سەردەشت و کەمیی ئاوی خواردنەوەی ئە شارە، بانگهێشتی پۆلیسی فەتا کرا.
لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەلی عەلیزادە"، کوڕی حاجی عەزیز و خەڵکی گوندی "سەرچنار" سەر بە میاندواو، پاش دەسبەسەرکرانی، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
ڕۆژی سێشەممە ٩ی خەرمانان، عەزیمە ناسری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
کاناڵی تێلێگرامیی "ڕووداوی هۆزی عالی"، لەژێر گوشار و هەڕەشەی ئیتڵاعاتی سپای پاسدارانەوە داخرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەرمانان، هاووڵاتییەک بە ناوی "هۆشیار شەعبانی"، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
ڕۆژی سێشەممە ٩ی خەرمانان، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "بەهمەن کەریمپەنا"، خەڵکی "ئارمەردە"ی بانە و "ئارمان ڕەسووڵی"، خەڵکی بۆکان، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە، بریندار بوونە.
کەمپەینی مێهربانییەکانی جوانڕۆ، ڕێز لە هەوڵ و تێکۆشانی دوکتور "سەعید حەمزەیی" پزیشکێکی تەبەسی لە دەرمانگای گوندی "مەزران" لە بەخشی کڵاشی شاری جۆانڕۆ گرت.
گرووپی فەرهەنگی هونەریی دیلان ئورمیە، پلەی یەکەمی دوو فێستیڤاڵ لە ئامریکا و ئوسترالیای بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٨ی خەرمانان، سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "دەکەڵـ"ـی مەیان دەربەند، سەر بە شاری کرماشان، لە کاتی هەڵکەندنی بیری ئاو، تووشی گازگرتوویی ببوون؛ گیانیان لەدەست دا.