چیا ئاقابەیگپوور بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "چیا ئاقابەیگپوور" کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی "ڕەحیماوا"ی شاری بۆکان، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ، ئازاد کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "چیا ئاقابەیگپوور" کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی "ڕەحیماوا"ی شاری بۆکان، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ، ئازاد کرا.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی خەرمانان، عوسمان مستەفاپوور، زیندانیی سیاسیی پێشووی کورد، بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری کۆیە، گیانی لەدەست دا.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی خەرمانان، کرێکارێکی کورد بە ناوی "تاهیر هاشمی"، تەمەن ٦٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "قاپقلی" سەر بە شاری "سەلاسی باوەجانی"، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەدخالید عەبدوڵڵازادە"، تەمەن ٤١ ساڵ و خەڵکی پیرانشار لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "حاجی عومرانـ"ـی ئەو شارەدا، گیانی لەدەست داوە.
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی خەرمانان، سەلەفییەکی توندڕەو بە ناوی "ئارەش" لە شارەکی "حەسەناوا"ی سنە، بە شمشێر هێرشی کردووەتە سەر دووکاندارێک بە ناوی "فوئاد ڕەحیمی".
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی خەرمانان، لقی ٢ی لێپرسی دادگای ئینقلابی سنە، ماوەی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم تاریمورادی"، تەمەن ٥٥ ساڵ، کوڕی محەممەدساڵح و خەڵکی گوندی "ئەمرۆڵە" سەر بە سنەی، بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژی دیکە درێژ کردەوە.
لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی شاری بۆکان بە سەرۆکایەتیی دادوەر "پەیمان ڕۆستەمی" هاووڵاتییەکی کوردی بەناوی "شێرکۆ تابناک" بە ٥ مانگ زیندانیی تەعزیری و ٧ مانگ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کردووە.
شەوی ڕابردوو، بەهۆی وەرگەڕانی ماشێنێک لە جۆری "پێژۆ ٤٠٥" کە هەڵگری کۆڵبەران بوو، برینداربوونی چوار کۆڵبەری لێکەوتەوە.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەلال وەفایی"، کوڕی حاجی عومەر و خەڵکی بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ئەو شارەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر "پەیمان ڕوستەمی"، پێنج مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە.
فەرماندەی هەنگی سنووریی پارێزگای سنە، باسی لە دەسبەسەرکردنی ٥ کەس کە دەستیان لە کوشتنی دەرجەدارێکی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "گڵەسوورە"ی بانە هەبووه کرد.