هێزە ئەمنییەکان بە ڕۆژ ئیزنی ناشتنی تەرمی باوکی ڕامین حوسێنپەناهییان نەدا
پاش سێ ساڵ و سێ ڕۆژ، لە سێیەمین ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی "ڕامین حوسێنپەناهی" زیندانیی سیاسیی کورد، "محەممەد حوسێنپەناهی" ناوسراو بە (خاڵۆ میرزا)، باوکی ئەو زیندانییە سیاسییە ئێعدام کراوە، ماڵاوایی لە ژیان کرد.









