لاوێکی کورد لە سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
لاوێکی کورد بە ناوی "سەیوان ئازەرپوور" کوڕی "یەحیا"، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری "ساحێب" سەر بە سەقز، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لاوێکی کورد بە ناوی "سەیوان ئازەرپوور" کوڕی "یەحیا"، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری "ساحێب" سەر بە سەقز، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ناوەندیی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە ڕاپۆرتێکی شیکاری_ئاماریدا، بە خستنەڕووی ئاماری ژنکوژی و خۆکوشتنی ژنان لە ٢٥ی نوامبری ٢٠٢٠ هەتا ٢٥ی نوامبری ٢٠٢١ لە کوردستان، دەخاتە بەر…
زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "هوشمەند عەلیپوور" خەڵکی شاری سەردەشت، لە زیندانی سنە، بۆ ژووری تاکەکەسیی ئەو زیندانە، ڕاگوێزرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٣ی سەرماوەز، شاکر بێهرووزی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ورمێ، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.
ڕۆژی دووشەممە ١ی سەرماوەز، سەربازێکی کورد بە ناوی "هێرش تابان"، کوڕی سلێمان و خەڵکی گوندی "شەملەکان" سەر بە ورمێ، لە ئەنجامی تەقینەوەی مین بە توندی بریندار بووە و لاقی لەدەست داوە.
ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مۆحسێن ئەحمەدزادە"، کوڕی ڕۆستەم و خەڵکی گوندی "کۆسە کەرێز" سەر بە مەهاباد، پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی ئەو شارە دیسانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا.
کچێکی نابیستی مەریوانی بە ناوی "نەسیبە شابازی" لە کێبڕکێی تێکواندۆی جیهانیی نابیستان کە لە شاری تاران بەڕێوە چوو، توانی پلەی سێیەم بۆ خۆی دەستەبەر بکات.
شاکر بێهرووزی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ورمێ کە لە ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەزەڵوەرەوە لە ناڕەزایەتی دەربڕین لەهەمبەر گوشارهێنانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سەر سکاڵاکەرانی دۆسیەی ناوبراو بە مەبەستی نەدانی…
ڕۆژی دووشەممە ١ی سەرماوەز، پەنابەرێکی کورد بە ناوی "بەختیار مووسازادە"، تەمەن ٢٥ ساڵ، کوڕی ئەنوەر و خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی لە وڵاتی بلاڕووس بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی سێشەممە ٢ی سەرماوەز، کۆڕی پەردەلادن لەسەر کتێبی ڕشتەی کوردەواری (مەلای مەزبوورە)، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە شاعیران و نووسەران و خوێنەرانی ئەو کتێبە، لە هۆڵی ڕۆشنبیریی مەریوان، بەرێوە چوو.