ورمێ؛ ماوەی دەسبەسەرکرانی "سۆعدا خەدیرزادە" درێژ کرایەوە
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١١ی خەزەڵوەر، ماوەی دەسبەسەرکرانی کاتیی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆعدا خەدیرزادە" کچی "ڕەحیم" و خەڵکی پیرانشار بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژی تر درێژ کرایەوە.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١١ی خەزەڵوەر، ماوەی دەسبەسەرکرانی کاتیی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆعدا خەدیرزادە" کچی "ڕەحیم" و خەڵکی پیرانشار بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژی تر درێژ کرایەوە.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١١ی خەزەڵوەر، دوو لاوی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوەکانی "سینا (کەریم) مینایی" و "عەبدوڵڵا یووسفی"، خەڵکی گوندی "سەوجە"ی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فاتێح سەعدوڵڵاهی" خەڵکی گوندی شیان سەر بە شاری سنە، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە هێشتا دەسبەسەرە و لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "وەیسی بادینی"، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی "سۆرکان" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ورمێ، گیانی لەدەست دا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سەربازێکی کورد بە ناوی "نەریمان شەهبازی"، دانیشتووی گەڕەکی "شەریفاوا"ی تیکاب، لە بەندەر عەباس بە چەک تەقەی لە خۆی کردووە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە.
پاش چەند ڕۆژ کاری بەردوام لە فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، ئەو فێستیڤاڵە کۆتایی پێ هات و کەسەکان و شانۆ سەرکەوتووەکان لەلایەن لیژنەی داوەرانەوە خەڵات کران.
بەرپرسی ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی شارەداریی قوروە، باسی لە گیانلەدەستدان و برینداربوونی دوو کرێکاری یەکێک لە نانەواخانەکانی ئەو شارە، بەهۆی "کێشانی نایاسایی بۆریی گاز" کرد.
ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هێمن ئەرزەن"، کوڕی حوسێن و خەڵکی پیرانشار، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەزەڵوەر، چالاکێکی ژینگەیی بە ناوی "نەوید کۆنەپۆشی"، خەڵکی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی خەزەڵوەر، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەی، لە شاری "سونقووڕ و کولیایی" سەر بە کرماشان، کوژرا.