دووشەممە، ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

کرێکارانی شارەداریی قوروە بەهۆی دواکەوتنی پارەی ٥ مانگیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان پێک هێنا

کرێکارانی شارەداریی قوروە سەر بە پارێزگای سنە، ماوەی ٥ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە و ڕۆژی ڕابردوو، لە بەردەم بینای شارەدایی ئەو شارە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

٩ی سەرماوەزی ٢٧٢١
کوردستان

ژنکوژی دیاردەیەکی پەرەگرتوو بە بیانووی جۆراوجۆر لە کوردستان

کێشەی بنەماڵەیی، پاراستنی نامووس، ڕەتکردنەوەی خوازبێنیکەران و ڕازینەبوون و بەزۆر بەشوودان، کۆمەڵە هۆکارێکن کە لە ماوەی ئەم چەند مانگەدا، کوژرانی چەند ژنە هاووڵاتییەکی لە کوردستان لێ کەوتووەتەوە.

٨ی سەرماوەزی ٢٧٢١
کوردستان

نەوسوود؛ دوو کۆڵبەری دیکە بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار کران

ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی سەرماوەز، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "میلاد ئەحمەدی"، خەڵکی سەلاسی باوەجانی و "ئێحسان حەبیبی" خەڵکی مەریوان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری نەوسوود، بریندار کران.

٧ی سەرماوەزی ٢٧٢١ نەوسوود
کوردستان

کۆڵبەرێک لە سنووری ورمێ بریندار کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "نیهاد محەممەدپوور"، تەمەن ٢٥ ساڵ، کوڕی عەبدوڵڵا و خەڵکی گوندی "ژەرەژی" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، بریندار کرا.

٦ی سەرماوەزی ٢٧٢١
کوردستان

دوو کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود بریندار کران

شەوی پێنجشەممە ٤ی سەرماوەز، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "پوریا وەیسی" و "فەریاد وەیسی"، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە سنووری نەوسوود بریندار کران.

٦ی سەرماوەزی ٢٧٢١
کوردستان

٢٥ی نوامبر؛ ٦٨ حاڵەتی سەرکوت و توندوتیژی دژی ژنان لە کوردستان

ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوە دژی توندوتیژی بەرانبەر بە ژنان، لە ڕاپۆتێکی شیکاری_ئاماریدا، بە خستنەڕووی ئاماری توندوتیژی و سەرکوتی حکوومەتی لە ٢٥ی نوامبری ٢٠٢٠ هەتا ٢٥ی نوامبری ٢٠٢١، لە…

٦ی سەرماوەزی ٢٧٢١