دووشەممە، ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

کەیوان مینوویی پاش دەسبەسەرکرانی هەروا لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدایە

سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیک بە ٢ مانگ لە کاتی دەسبەسەرکردنی "کەیوان مینوویی"، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە مەریوان، ناوبراو هەروا لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدایە.

١١ی بەفرانباری ٢٧٢١
کوردستان

سنە؛ فەرهەنگ عێوەزی پاش دەسبەسەرکرانی چارەنووسی هەروا ناڕوونە

سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیک بە ٣ حەوتوو لە کاتی دەسبەسەرکردنی چالاکێکی مەدەنیی کورد بە ناوی "فەرهەنگ عێوەزی"، کوڕی "محەممەدعەلی"، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە سنە، لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا…

١٠ی بەفرانباری ٢٧٢١ سنە
کوردستان

کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە ورمێ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لەدەست دا

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی "کاژین فەتاحی"، کچی "شەهاب"، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شارەکی "ڕاژان" سەر بە ورمێ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١٠ی بەفرانباری ٢٧٢١
کوردستان

سەردەشت؛ ژنێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی "فائیزە ئەحمەدیان"، کچی ئەحمەد و خەڵکی گوندی "گەڵ کەنگ" سەر بە بەخشی ناوەندیی سەردەشت، بە هۆکاری ناڕوون کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١٠ی بەفرانباری ٢٧٢١ سەردەشت
کوردستان

مەهاباد؛ هاووڵاتییەک بە ١٠ ساڵ و ڕۆژێک زیندانیی تەعزیریی مەحکووم کرا

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن ئەلوەندکوهی" تەمەن ٢٩ ساڵ کوڕی عەزیز و دانیشتووی شاری مەهاباد، لەلایەن لقی ٣ی دادگای کەیفەریی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر "غوڵام کەریم‌خانی" بە ١٠ ساڵ و ڕۆژێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

٩ی بەفرانباری ٢٧٢١ مەهاباد
کوردستان

هونەرمەندێکی سەقزی بۆ جیبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا

ڕۆژی سێشەممە ٧ی بەفرانبار، هونەرمەندێکی کورد بە ناوی "خالید کەریم‌نیا" ناسراو بە "خالید نارین" خەڵکی شاری سەقز، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

٩ی بەفرانباری ٢٧٢١