دووشەممە، ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

زیندانی ورمێ؛ هێرشی گاردی تایبەت بۆ سەر زیندانییان و ڕاگواستنیان بۆ بەندی نوێی سەرووئەمنییەتی

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی بەفرانبار کاتژمێر ٧ی بەیانی، هێزەکانی گاردی تایبەت هێرشیان کردە سەر بەندی زیندانییانی سیاسی و بە بەکاربردنی توندوتیژی ئەو زیندانییانەیان بۆ بەندی سەرووئەمنییەتی ڕاگواست.

٢١ی بەفرانباری ٢٧٢١ زیندانی ورمێ
کوردستان

زیندانی ورمێ؛ یەک ساڵ لە ناڕوونیی چارەنووسی فەرزاد سامانی و ساکار عەینی تێپەڕی

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی بەفرانبار، یەک ساڵ لە ناڕوونیی چارەنووسی فەرزاد سامانی و ساکار عەینی لە دەسبەسەرکراوانی بەفرانباری ٩٩، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ تێپەڕی.

٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢١ زیندانی ورمێ
کوردستان

ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسیی کامێران لە وتنی ڕاستیی هۆکاری گیانلەدەستدانی حەیدەر قوربانی خۆی بوارد

ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسیی کامێران بە دەرکردنی گەواهیی فەوت بۆ "حەیدەر قوربانی"، زیندانیی سیاسیی کوردی لەسێدارەدراو لە زیندانی سنە، لە وتنی ڕاستیی هۆکاری گیانلەدەستدانی ناوبراو خۆی بوارد.

٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢١
کوردستان

ئیلام؛ ١٣ حاڵەتی تەقینەوەی کەرەستە تەقەمەنییەکان و کوژران و برینداربوونی ٢٥ هاووڵاتی

لە دوو شاری سنووری پارێزگای ئیلام، لە سەرەتای ئەمساڵدا، ٢٥ کەس بەهۆی تەقینەوەی مین، کەرەستە تەقەمەنییەکان و پاشماوەی تەقەمەنییە کۆنەکراوەکان، کوژران و بریندار بوون.

١٩ی بەفرانباری ٢٧٢١ ئیلام
کوردستان

سنووری نەوسوود؛ کۆڵبەرێک بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو

ڕۆژی شەممە ١٨ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی "عوسمان محەممەدی"، کوڕی "ئەحمەد"، خەڵکی گوندی "حەشمەر"، سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بوو و لەلای لاقییەوە تووشی کەمئەندامی بوو.

١٩ی بەفرانباری ٢٧٢١ سنووری نەوسوود