زیندانی مەریوان؛ خەبات وەیسی بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی ئازاد کرا
ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕەشەمە، خەبات وەیسی تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی "عەبدوڵڵا" و خەڵکی گوندی "گوڵچێر"ی مەریوان، بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕەشەمە، خەبات وەیسی تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی "عەبدوڵڵا" و خەڵکی گوندی "گوڵچێر"ی مەریوان، بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
محەممەد هوشەنگی، زیندانی کورد لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕۆژی شەممە ٧ی ڕەشەمە لە چوارەمین ڕۆژی مانگرتنی خۆیدا لە سەر بڕیاری بەرپرسانی زیندان، بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەشەمە، سەربازێکی کورد بە ناوی "محەممەد سدیق عەزیزی" کوڕی لوقمان خەڵکی شاری شنۆ لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی ڕەشەمە، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "لایەق ڕەحمانی" و "هوشیار میروەیسی" خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ بریندار بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی ڕەشەمە، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "شەفیع محەممەدنژاد" تەمەن ٤٥ ساڵ و کوڕی محەممەد، "خزر قادری ئازەر" تەمەن ٥١ ساڵ و کوڕی عەبدوڵڵا و "ئیسماعیل محەممەدپوور" تەمەن ٤٨ ساڵ و کوڕی محەممەد خەڵکی شاری پیرانشار، بۆ جێبەجێکردنی…
لە ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەشەمەوە، "محەممەد هوشەنگی" هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ، بەنیسبەت دژایەتیکردنی ئیتلاعاتی سپا لەگەڵ ئازادیی ناوبراو، مانی لە خواردن گرتووە.
فواد مەهدی ئیبراهیمیان، کۆڵبەری تەمەن ٢٤ ساڵە خەڵکی شاری سەردەشت کە ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەمە، بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری بانە، بە سەختی بریندارببوو، لاقی ڕاستی لەو ڕووداوە، لەدەست دا.
هەواڵدەرییەکانی حکوومەت باسیان لە پێنەدانی پارەی دوو مانگی کرێکارانی شارەداریی شاری بۆکان، لەلایەن بەرپرسانی ئەو شارەدارییەوە کرد.
پاش چوار ڕۆژ لە هەوڵەکانی بنەماڵە و دانیشتووانی گوندی "نێروانـ"ـی شاری بانە بۆ دۆزینەوەی تەرمی "دانا ساڵحپوور" خەڵکی ئەو گوندە، هێشتا تەرمەکە نەدۆزراوەتەوە.
ڕۆژی شەممە ٧ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مێقداد (کاردۆخ) حەسەننژاد" خەڵکی شاری سەقز، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.