تاران؛ چالاکێکی کرێکاری کورد پاش ٥ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی چارەنووسی ناڕوونە
چالاکێکی کرێکاری کورد بە ناوی "مورتەزا سەیدی" تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی شاری کامێران و دانیشتووی شاری تاران، پاش ٥ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی چارەنووسی ناڕوونە.
چالاکێکی کرێکاری کورد بە ناوی "مورتەزا سەیدی" تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی شاری کامێران و دانیشتووی شاری تاران، پاش ٥ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی چارەنووسی ناڕوونە.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سلێمان ئیبراهیم زادە" تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی گوندی "بنووخەلەفـ"ـی شاری سەردەشت، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "بێتووشـ"ـی ئەو شارە، گیانی لەدەست دا.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٧ی خاکەلێوە، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "شارام بوورک، سەید ناسر حوسێنی، عومەر ئیبراهیم نادری و لەیلا ئیبراهیم نادری" کچی عومەر خەڵکی گوندی "سۆغانلوو"ی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خاکەلێوە، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، دەسڕێژیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سنوورەکانی نەوسوود و شووشمێ کرد و لە ئاکامدا، چەندین کۆڵبەر پێکران.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد فەتحوڵڵاهی" کوڕی بایەزید خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەعدی مەحموودی" کوڕی عومەر خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی شەممە ٢٧ی خاکەلێوە، "کەیهان موكەڕەم" زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی گوندی "ئەنبێـ"ـی ناوچەی تەرگەوەڕ، پاش تەواوبوونی مەرەخەسییەکەی گەڕایەوە زیندانی ورمێ.
ڕۆژی شەممە ٢٧ی خاکەلێوە، کرێکارێکی کورد بە ناوی "یاسین ڕەزایی" کوڕی ڕەزا خەڵکی گوندی "قەسرکـ"ـی شاری سەڵماس، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی شەممە ٢٧ی خاکەلێوە، "سەلاح ئازادی" چالاکی سێنفیی مامۆستایانی مەریوان، بۆ داکۆکی لە تۆمەتی وەپاڵدراوی لە لقی ١ی لێپرەسی دادگای ئینقلابی ئەو شارە ئامادە و لە کۆتایی لێپرسینەوەکەی بە دانانی کەفاڵەت هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کرا.
ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "خالید حاجی ڕەسووڵیپوور" خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.