هاووڵاتییەکی ژن لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە درا
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی ژن بە ناوی "فەرانەک بەهەشتی" بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، لە سێدارە درا.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی ژن بە ناوی "فەرانەک بەهەشتی" بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، لە سێدارە درا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گەلاوێژ، حوکمی لە سێدارەدانی ژنێک بە ناوی "سوهەیلا عابیدی" خەڵکی شاری بیجاڕ، لە زیندانی ناوەندیی سنە، جێبەجێ کرا.
سەرەڕای تێپەڕینی نزیک بە دوو مانگ لە کاتی دەسبەسەریی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "داریووش مێهدیزادە" کوڕی نەسروڵڵا خەڵکی گوندی "پاڵنگان" و دانیشتووی شاری کامێران، لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.
ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "جەلیل کەریمی" خەڵکی گوندی "شرکان"ی پاوە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسوود، پێکرا.
ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژ، "مەحیەدین کەریمیان"، "ئەسعەد عەلەوی" و "کوورش بابامورادی" لە مامۆستایانی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژ، "خالید فەرەیدوونی" زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش ٢٢ ساڵ دەسبەسەری لە زیندانی ورمێ، ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "لوقمان گرامی" کوڕی ئیبراهیم خەڵکی گوندی "سەردۆش"ی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی ژن بە ناوی "فەرانەک بەهەشتی" خەڵکی شاری تیکاب، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لە سێدارەدانەکەی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی لە زیندانی ورمێ، کرا.
ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، چالاکی کرێکاری لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدی" بە دوو ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "لوقمان قادری" کوڕی عەزیز خەڵکی پەسوێ و دانیشتووی شاری پیرانشار، لە دەسبەسەریدایە و چارەنووسی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، نادیارە.