سێشەممە، ٢٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی سەوڵاوا و مەریوان سەردانی دایکی "شەعبان محەممەدی"یان کرد

ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - سەوڵاوا و مەریوان، سەردانی بنەماڵەی شەعبان محەممەدی بە تایبەتی دایکی ئەو مامۆستا دەسبەسەرکراوەیان کرد.

١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
کوردستان

دوو منداڵی مەریوانی بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان لە جادەی خۆڕەم ئاوا گیانیان لەدەست دا

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی گەلاوێژ، مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان، تەقەیان لە ماشینی شەخسیی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحمان ڕاشدی‌مەنش" خەڵکی گوندی "قوڵقوڵە"ی مەریوان لە جادەی خۆڕەم ئاوا کرد، کە لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنە دوو ئەندامی ئەو…

١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
کوردستان

فەردین مەولوودی لە زیندانی سنە ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕ، فەردین مەولوودی، زیندانیی سیاسیی پاش پێداگری کۆمیسیۆنی پزێشکیی یاسایی بەهۆی ئەوەیکە توانایی ئەوەی نەبووە ماوەی زیندانەکەی تێپەڕێنێت لە زیندانی سنە ئازاد کراوە.

٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
کوردستان

محەممەدخالید حەمزەپوور و ڕەحمان یووسفی بۆ جیبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کران

ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەدخالید حەمزەپوور" خەڵکی گوندی "خانلەر" و ڕەحمان یووسفی" خەڵکی گوندی "سەوجە"ی شاری شنۆ بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کران.

٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
کوردستان

سینا مینایی بە ٦ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

لاوێکی کورد بە ناوی "سینا (کەریم) مینایی" کوڕی مستەفا خەڵکی گوندی "سەوجە"ی شاری شنۆ، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، بە ٣ ساڵ زیندانی تەعزیری و سێ ساڵ زیندانی تەعلیقی، مەحکووم کرا.

٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢