٧ کەس لە ئەندامانی هەیئەتی زانستیی زانکۆی زانستی پزیشکیی زانکۆی کرماشان دەرکران
شورای سێنفیی دانشکەدەی دەرمازسازیی کرماشان باسی لە دەرکردنی ٧ کەس لە ئەندامانی هەیئەتی زانستیی دانشکەدەی زانستی پزیشکیی زانکۆی کرماشان کرد.
شورای سێنفیی دانشکەدەی دەرمازسازیی کرماشان باسی لە دەرکردنی ٧ کەس لە ئەندامانی هەیئەتی زانستیی دانشکەدەی زانستی پزیشکیی زانکۆی کرماشان کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕ، مامۆستایەکی ئایینی بە ناوی "مەلا یوونس نەوخا" کوڕی خدر خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕ، کرێکارێکی کورد بە ناوی "خدا ڕەحم مەحموودی" خەڵکی گوندی "کەکڵیاوا"ی سەوڵاوا، دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی هەینی ١٧ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئومید مورادی" کوڕی قادر خەڵکی شاری "نەڵۆسـ"ـی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی شنۆیی بە ناوی "سەلاحەدین ئەحمەدی" تەمەن ٤٢ ساڵ کوڕی مستەفا خەڵکی گوندی "سینگانـ"ـی ئەو شارە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەڕ، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئاکام خزرزادە" تەمەن ٢٦ ساڵ کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی گوندی "کانی بوداغـ"ـی پیرانشار، "عوسمان دڵسۆز" تەمەن ٦٤ ساڵ کوڕی ڕەسووڵ و "هەژار دڵسۆز" تەمەن ٢٨ ساڵ کوڕی عەلی خەڵکی گوندی "زێوکە"ی شاری…
لە درێژەی دەسبەسەریی هاووڵاتییان لە شای میاندوئاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕ، هاوووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مامەڵ ئازەربەرزین" خەڵکی گوندی "سەرچنار" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی پووشپەڕ، مەتین حەسەنوەند، زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری شنۆ، هەوڵی خۆکوژیدا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەسکەندەر لوتفی، وتەبێژی شورای هاوئاهەنگی ڕێکخراوی سێنفیی فەرهەنگییانی ئێران و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ دابڕگەی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.
لقی ٣ی دادگای کەیفەریی ١ جێگیر لە شاری مەهاباد، بۆ ئازادکردنی کاتیی سۆعدا خەدیرزادە زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی شاری پیرانشار بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی دیاری کردووە.