ھەینی، ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

ژمارەی دەسبەسەرکراوەکانی شنۆ گەیشتە ٧ کەس

لە درێژەی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە شاری شنۆ، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "سیامەند کەرامەت (ئالانی) و "پیرۆت تابناک" خەڵکی گوندی "سینگان"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
کوردستان

شنۆ؛ مامۆستایەکی ئایینی و دوو هاووڵاتیی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، مامۆستا "مەلا محەممەد تەهازادە" پێشنوێژی مزگەوتی گوندی "بێمزورتێـ"ـی شاری شنۆ، "عەبدولڕەحمان سادقی" دێهیاری ئەو گوندە و "فەرعان ئیبراهیمی"، ئەندامی شورای گوندەکە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ شنۆ
کوردستان

محەممەد مەهجوور بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی سنە ئازاد کرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد مەهجوور" خەڵکی گوندی "مەلقەرەنی" سەر بە شاری سەقز، بە دانانی ٧٠٠ ملیۆن تمەنی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
کوردستان

هاووڵاتییەکی تر لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شنۆ دەسبەسەر کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرهەنگ کەرامەت (ئالانی) "، تەمەن ٢٧ ساڵ کوڕی حەسەن خەڵکی گوندی "سینگانـ"ـی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
کوردستان

ورمێ؛ تەقینەوەی مین دایک و کچێکی کردە قوربانی

ڕۆژی سیشەممە ٢١ی پووشپەڕ، دوو ئەندامی بنەماڵەیەک بە ناوەکانی "مریەم" (دایک) و "ڕووناهی خودایی" (کچ) خەڵکی گوندی "کوران" سەر بە ناوچەی سۆمای ورمێ، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.

٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ ورمێ
کوردستان

کۆبوونەوەی مامۆستایانی ئایینی لەبەر دەرگای ناوەندی گەورەی ئیسلامیی شاری پیرانشار

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٩ی پووشپەڕ، ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی بۆ پشتیوانی لە مامۆستا "یوونس نەوخا" لە بەر دەرگای" ناوەندی گەورەی ئیسلامی " شاری پیرانشار لەگەڵ بەرپرسی ئەم ناوەندە کۆ بوونەوە.

٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢