سزای لەسێدارەدانی دوو زیندانی لە زیندانی ورمێ جێبەجێ کرا
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانی بە ناوەکانی "محەممەدعەلی ئەختەری کەهلان" و "میلاد جاجویی خانیک"، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانی بە ناوەکانی "محەممەدعەلی ئەختەری کەهلان" و "میلاد جاجویی خانیک"، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، جێبەجێ کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین" بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، سۆما و سروە پوورمحەممەدی، لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەیان بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
پژمان یاسمی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئاودانان، سەرەڕای نزیک بە سێ مانگ لە کاتی دەسبەسەرکرانی، هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە و لە زیندانی ئیلام ڕاگیراوە.
بڕیاری دەسبەسەرکرانی مامۆستا یوونس نەوخا، لە مامۆستایانی قوتابخانەی زانستی دینیی سەلاحەدینی ئەیووبیی شاری پیرانشار، بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی دیکە درێژ کرایەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، مامۆستا شەریف مەحموودپوور، پێشنوێژی مزگەوتی ڕەسوولوڵڵای پەسوێی پیرانشار و مامۆستا سەید سلێمان ئەحمەدی، لە مامۆستایانی قوتابخانەی زانستی دینیی سەلاحەدینی ئەیووبیی پیرانشار، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ، ئازاد…
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، جەماڵ عەلیزادە، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی نەغەدە، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "قوباد یاری" کوڕی محەممەدعەلی، خەڵکی گوندی "تاجئاوا"ی شاری بەهار سەر بە پارێزگای هەمەدان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەو شارە، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "مورتزا غوڵامیجەلال" بە ٩١ ڕۆژ زیندانی تەعزیری، بە…
سەلاح ئازادی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان و ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام"، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەریوانەوە، بە ساڵێک زیندان مەحکووم کرا.
ئەمیر عالیبەیگی پەرستاری نەخۆشخانەی "معاون"ی شاری سەحنەی پارێزگای کرماشان، لە لقی لێپرسینەوەی دادسەرای ئەو شارە، تۆمەتەکەی پێ ڕاگەیەندرا.