ئیلام؛ ئەرەشک قەیسەربەیگی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
ڕۆژی سێشەممە، ٣ی گەلاوێژ، ئەرەشک قەیسەربەیگی، قوتابیی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی شاری سەراوڵەی پارێزگای ئیلام، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە گرتنگەی ناوەندیی ئیلام، ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە، ٣ی گەلاوێژ، ئەرەشک قەیسەربەیگی، قوتابیی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی شاری سەراوڵەی پارێزگای ئیلام، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە گرتنگەی ناوەندیی ئیلام، ئازاد کرا.
بورهان سەعیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارە، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدی"، بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە کە ئەم حوکمە بۆ ماوەی ٤ ساڵ هەڵپەسێردراوە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٣ی گەڵاوێژ، ئومید مەزڵووم، برای موحسن مەزڵووم، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لە ڕۆژی یەکشەممە، یەکی گەلاوێژەوە، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "نەوید محەممەدنژاد"، "مێهرداد قەیسەربەیگی"، "ئەیووب گراوەند" و "یوونس گراوەند"، خەڵکی گوندی سەراوڵە، بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بە درێژبوونەوەی ماوەی دەسبەسەرکرانیان و…
ڕۆژی دووشەممە، ٢ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەید کەیوان سەیدپووری"، کوڕی سەیدئەحمەد، خەڵکی گوندی "قڕووچاوێ"ی پیرانشار، بە هۆی تەقینەوەی مین بەتوندی بریندار بووە و دۆخی گشتیی ناوبراو، ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
شەوی یەکشەممە، یەکی گەلاوێژ، هێزەکانی حکوومەت بە مەبەستی دەسبەسەرداگرتنی ماڵ و سامانی کاسبکاران، هێرشیان کردە سەر گوندی "سەریاس"، سەر بە شاری پاوە کە لە ئاکامی تەقەی هێزەکانی حکوومەتدا، هاووڵاتییەک بە ناوی "فواد حوسێنی"، بریندار بوو.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٢ی گەلاوێژ، هێزە حکوومەتییەکان، هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی "بەرزان ئەرژەنگی"، خەڵکی گوندی "نێ"، سەر بە شاری مەریوان و دەستیان بەسەر ماڵ و سامانی کاسبکاراندا گرت.
ئەیووب جەوانپوور، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەقز، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارە، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "کەیوان جەهانی"، بە ١٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
موحسن نیازی، خۆپیشاندەری خەڵکی دێولان، ڕۆژی ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە مەودای نزیکەوە بە فیشەکی هێزە ئەمنییەتیی_سەرکوتکەرەکان، گیانی لەدەست دا و کوردپا لە وتووێژ لەگەڵ یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ، شێوازی گیانلەدەستدانی ناوبراو دەگێڕێتەوە.
ڕۆژی شەممە، ٣١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "کامبیز تەوحیدی"، خەڵکی شاری موورمووری، سەر بە شاری ئاودانان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسە کرا.