سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٢ی گەلاوێژ، هێزە حکوومەتییەکان، هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی "بەرزان ئەرژەنگی"، خەڵکی گوندی "نێ"، سەر بە شاری مەریوان و دەستیان بەسەر ماڵ و سامانی کاسبکاراندا گرت.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، پاش هێرشی هێزەکانی حکوومەت بۆ سەر ماڵی ئەنی م هاووڵاتییە، هێزەکانی حکوومەت لەگەڵ خەڵکی "نێ"، دەرگیر بوون و دەستیان بە تەقەکردن و فرێدانی گازی فرمێسکڕێژ بۆ لای خەڵک کرد.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزەکانی حکوومەت بە هێلی شات فیلمیان لە خەڵک و دەرگیرییەکە هەڵگرتووەتەوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: لە ڕەوتی ئەم دەرگیرییەدا، "ئەسرین کانیسانانی"، هاوژینی بەرزان، لاقی بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
هێزەکانی حکوومەت پاش دەسبەسەرداگرتنی ماڵ و سامانی خەڵک و دەرگیری لەگەڵیان، گوندی "نێ"یان بەجێ هێشتووە.





