جێبەجێکرانی حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەکی خەڵکی هەرسین لە زیندانی هەمەدان
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی گەلاوێژ، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "ئەحەد هاشمی"، خەڵكی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی هەمەدان، جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی گەلاوێژ، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "ئەحەد هاشمی"، خەڵكی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی هەمەدان، جێبەجێ کرا.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨ مانگ بەسەر دەسبەسەرکرانی ڕەحیم شەمعی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهەباد، چارەنووسی ناوبراو هەروەها ناڕوونە.
ڕۆژی سێشەممە، ١٧ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "ڕامین حەسەننژاد"، خەڵکی گوندی "سیسێر"، سەر بە شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
شەوی دووشەممە، ١٦ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "حەسەن فرقانی"، خەڵکی گوندی "ئالووت"، سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە سنوورییەکانی عێراق لە سنووری "چۆمان"ی بانە، بریندار بوو.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی "یووسف بەکری"، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی گەڕەکی "پشتتەپ"ی مەهاباد، پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێوە بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزرا.
شەوی یەکشەممە، ١٥ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئومید وەیسی"، خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.
شەوی یەکشەممە، ١٥ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئاسۆ کەریمی"، کوڕی ناوخاس، دانیشتووی شاری پاوە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست دا.
شەوی یەکشەممە، ١٥ی گەلاوێژ، لانیکەم ٧ کۆڵبەر، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کران.
سنوور فەرشادفەر، هاووڵاتیی تەمەن ٣٤ ساڵی خەڵکی مەهاباد، لە ماوەی حەفتەکانی ڕابردوودا، سەبارەت بە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بانگهێشتی ئیتلاعاتی مەهاباد کراوە و لێپرسینەوەی لێ کراوە.
چارەنووسی ئارام شەعبان، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٨ ڕۆژ، لە دەسبەسەرکرانی ناڕوونە و لەمبارەوە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.