مەریوان؛ هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "محەممەدحەسەن عەبدی"، کوڕی حەسەن، خەڵکی گوندی "دزڵی"، سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "محەممەدحەسەن عەبدی"، کوڕی حەسەن، خەڵکی گوندی "دزڵی"، سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئومید لوتفی"، خەڵکی مەریوان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "کێلێ"ی بانە بریندار بوو.
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سیامەک هەیاسی" و "ئالان داغدار"، خەڵکی گوندی "حاجیاوا"ی بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤ مانگ لە دەسبەسەرکرانیان، هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە و لە گرتنگەی ئەمنییەتیی ورمێدان.
ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "یووسف فەتحیزادە"، خەڵکی شاری بەدرە، سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی گەلاوێژ، لاوێکی کورد بە ناوی "موعین شەریفیان"، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی پەسوێی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژ، ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەدمێهدی (کۆمار) کەرەمی، خۆپیشاندەری لەسێدارەدراو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژ، حوکمی لەسێدارەدرانی شۆڕش (غوڵامڕەزا) مروەتی، زیندانیی خەڵکی سەقز، لە زیندانی ناوەندیی سنە، جێبەجێ کرا.
بابەک کەریمی لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە تۆمەتی "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی"، بانگهێشتی لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەیوانغەرب کرا.
ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژ، شەرمین حەبیبی، هاوسەری فەرەیدوون مەحموودی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی گەلاوێژ، ئەفشین ساعدی، خەڵکی گوندی "خامسان"، سەر بە شاری کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.