سەقز؛ دەسبەسەرکرانی سەمیرا ئەحمەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی خەرمانان، سەمیرا ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی خەرمانان، سەمیرا ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هێرۆ قەدیمی، چالاکی مەدەنیی ناسراوی خەڵکی سەقز پاش دەسبەسەرکران، ڕەوانەی کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە کراوە.
لە درێژەی توندبوونەوەی کەشی ئەمنییەتی لە شارەکانی کوردستان، ئەو ڕاپۆرت و وێنانەی کە بە کوردپا گەیشتوون، نیشان دەدەن کە لە گۆڕەپانە سەرەکییەکانی کامێران، کامێرای ئەمنییەتی دانراوە و چەند پرسگەش لە چوونەدەرەوەی ئەم شارە دانراوە.
مارک زیمرمان، ئەندامی پارلەمانی ویلایەتی نوردراین_وێستافلێن، لە بەرەبەری ساڵوەگەڕی لەسێدارەدرانی نەوید ئەفکاری، کوشتیگیری ئێرانی، کەفاڵەتی سیاسیی نەوید محەممەدنژاد، وەزشکاری خەڵکی ئیلام و لە دەسبەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیی لە…
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەرمانان، هێرۆ قەدیمی، چالاکی مەدەنیی ناسراوی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانان، چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی "ئومید موقەدەسی" و "هیوا تاتایی" خەڵکی شاری سەقز و "زانیار مەقدوور" و "فەردین خۆشخاهێش" خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانان، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەحمەد موعەزز"، "ئومید تووتی" و "قادر فەتحوڵڵاهی" خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
شەوی دووشەممە، ٢٠ی خەرمانان، تاهیر سوڵتانی، وەرزشوانی سەبکی کیک بۆکسینگ و خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی خەرمانان، دوو برا بە ناوەکانی "حەسەن چاکوچ" و "حوسێن چاکوچ"، خەڵکی گوندی "قەڵای هۆلاکۆخان"، سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
شەوی یەکشەممە، ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەتییەکان، لە گوندی "نەچێ"، هێرشیان کردە سەر ٣٠ کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوز چیای مەریوان و بە توندوتیژییەوە دەسبەسەریان کردن. هێزە ئەمنییەتییەکان دەستیان بەسەر مۆبایل، کەلوپەلی تاکەکەسی و…