بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی میلاد موستەفەوی، ڕاهێنەری ئەسپ سواری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەرمانان، میلاد موستەفەوی، ڕاهێنەری ئەسپ سواری لە بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەرمانان، میلاد موستەفەوی، ڕاهێنەری ئەسپ سواری لە بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، لە ڕۆژی ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠١دا و لە کاتژمێر یەک و ٢١ خولەکی دوانیوەڕۆدا، کوردپا یەکەمین وێنەی ژینا_مەهسا ئەمینیی لە کاتێکدا کە ئاستی وشیاری ناوبراو ٣ بوو و لەسەر تەختی نەخۆشخانەی کەسرای تاران بوو، بڵاو کردەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەرمانان، ئومید نیازی، برای موحسن نیازی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازدی لە دێولان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەرمانان، موعید ساعدی، تەمەن ١٥ ساڵ، برای سارینا ساعدی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە سنە، لەگەڵ پووری خۆی بە ناوی ڕێزان ساعدی، تەمەن ١٧ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەرمانان، محەممەد چاوشینی، هاووڵاتیی تەمەن ٥٥ ساڵی خەڵکی گوندی "ورچەک"، سەر بە شاری سەردەشت و دانیشتووی بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
فەخریە ئومیدی و بەتوول ئومیدی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام، پاش دەسبەسەرکران، بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزران.
کوردپا کە بە شێوەی تایبەت چیرۆکی کوژراو و برینداربووانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەگێڕێتەوە، ئەمجارە برینداربوونی قوتابییەکی تەمەن ١٣ ساڵ (لە کاتی برینداربووندا ١٣ ساڵی بووە)، بە ناوی فواد نیکپەی کە بە ١٥٠ فیشەکی ساچمەیی لە…
لێژنەی سەرپێچییەکانی وەزارەتی پەروەردە، حوکمی خانەنشینکرانی زۆرەملێی شیلان یووسفی، مامۆستای فیزیکی قوتابخانە دواناوەندییەکانی سەقزی، بە کەمکردنەوەی دوو گرووپ، پشتڕاست کردەوە.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی خەرمانان، ئاخرین کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ژینا مودەڕس گورجی، چالاکی بواری ژنان لە دادگای ئینقلابی سنە، بەڕێوە چوو.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی خەرمانان، سەمیرا ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.