دووشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

کەیوان نەبی، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی، ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا

ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کەیوان نەبی"، تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕی ئەبووبەکر، خەڵکی پیرانشار، پاش بانگهێشتکران بۆ لقی جێبەجێکاری سزاکانی دادگای ئەم شارە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەی، بۆ…

٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٣
کوردستان

بنەماڵەی عرفان خەزایی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بانگهێشتی ئیتلاعات کران

ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی خەرمانان، حاتەم خەزائی، ندا کارگەر، ئێحسان خەزایی و یەزدان خەزائی، باوک و دایک و براکانی عرفان خەزایی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوی ژن، ژیان، ئازادی، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شەهریار لە تاران کران.

٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٣
کوردستان

سەدان چالاکی مەدەنی و سێنفی لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا خوازیاری ئازادیی سامان پاشایی بوون

زیاتر لە ٣٠٠ هاووڵاتی، خوێندکار، کەسایەتیی ئاکادێمیک، چالاکی مەدەنی و سیاسی، لە نامەیەکی سەرئاوەلادا بۆ دادستانی هێزی دادوەری، خوازیاری ئازادیی سامان پاشایی، خاوەنی میداڵی جیهانیی کوشتی فەرەنگی و خەڵکی سەقز بوون.

١٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣
کوردستان

سەلاسی باوەجانی؛ دەسبەسەرکرانی سێ لاوی کورد لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی خەرمانان، سێ لاو بە ناوەکانی "فەردین سداقەت"، تەمەن ٢٠ ساڵ و کوڕی کەیکاوس، "تەحسین یووسفی"، تەمەن ١٩ ساڵ و کوڕی محەممەد و "موسلم حەمدی"، خەڵکی سەلاسی باوەجانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

١٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣ سەلاسی باوەجانی
کوردستان

دێهلۆڕان؛ دەسبەسەرکرانی هونەرمەندێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی خەرمانان، وەتەن دووستی، هونەرمەندی تەمەن ٣٦ ساڵی خەڵکی شاری دێهلۆڕان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣ دێهلۆڕان
کوردستان

سنە؛ دەرکرانی حوکمی لەسێدارەدران و ٦٥ ساڵ زیندان بۆ ٤ هاووڵاتیی خەڵکی بانە بە تۆمەتی بەغی

پاش سێ ساڵ و چوار مانگ دەسبەسەرکرانی کاتی، هاوولاتییەکی کورد بە ناوی "یووسف ئەحمەدی" خەڵکی بانە، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدی"، بە لەسێدارەدران مەحکووم کرا و سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی بانەش، بە ناوەکانی…

١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٣ سنە
کوردستان

پارسا قوبادی، خۆپیشاندەری برینداربووی خەڵکی کامێران، دەسبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی خەرمانان، پارسا قوبادی، خۆپیشاندەری خەڵکی کامێران و دانیشتووی کرماشان کە لە ناڕەزایەتییەکاندا چاوی بریندار ببوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٣
کوردستان

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"

ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "سەلاح حەسەنی"، کوڕی ڕەحیم، خەڵکی گوندی "مەنیجڵان" و دانیشتووی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"، بریندار بوو.

١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٣ بانە