کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە؛ هێرۆ قەدیمی لە دۆخێکی خراپدایە
هێرۆ قەدیمی، چالاکی مەدەنیی ناسراوی خەڵکی سەقز، لە دابڕگەی کانوونی ئێسڵاح و تەبییەتی سنەدا لە دۆخێکی خراپدایە.
هێرۆ قەدیمی، چالاکی مەدەنیی ناسراوی خەڵکی سەقز، لە دابڕگەی کانوونی ئێسڵاح و تەبییەتی سنەدا لە دۆخێکی خراپدایە.
سەبارەت بە چارەنووسی ٨ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەحمەد مامزادە"، تەمەن ٦٥ ساڵ، "ئەبووبەکر مامزادە"، تەمەن ٥٣ ساڵ، "سۆران قاسمی" تەمەن ٢٨ ساڵ، "پژمان سوڵتانی"، تەمەن ٣٠ ساڵ، "کاوە ساڵحی"، تەمەن ٤٠ ساڵ، "ڕزگار بابامیری"، تەمەن ٤٢ ساڵ،…
ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی ڕەزبەر، بەهار زەنگیبەند، چالاکی مافی ژنان، بانگهێشتی لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "پێدرام فەیزی"، کوڕی ئەمین و خەڵکی گوندی "کەڵاتێ" و دانیشتووی کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
خەزەڵوەری ١٤٠١ ناڕەزایەتییەکان لە هەموو ئێراندا بەردەوام بوون، ناڕەزایەتیگەلێک کە بە دەستێوەردانی هێزە سەرکوتکەرەکان توندوتیژیی لێ کەوتەوە.
لە ساڵوەگەڕی قەتڵی حکوومەتیی عەبدولسەلام قادر گەڵوان، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە شنۆ، ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بە بانگهێشتی ئەندامانی بنەماڵەکەی و وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو، پێشی بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی…
ڕۆژی سێشەممە، ٤ی ڕەزبەر، ئومید قەدیمی، برای فواد قەدیمی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد و ٣٠٠ میلیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی لە گرتنگەی ئەمنییەتیی شارامفەری سنە ئازاد کرا.
تەیفوور سەلیمی بابامیری، تەمەن ٤٧ ساڵ و دانیشتووی بۆکان، پاش تێپەڕبوونی ٧ مانگ، هێشتا لە دەسبەسەریدایە و لە زیندانی ناوەندیی ورمێدا چارەنووسی ناڕوونە.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کچێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بە ناوی "مەهسا ڕۆخزادییان"، کچی محەممەدساڵح و خەڵکی مەهاباد بە "خۆ فڕێدان" لە نهۆمی نۆیەمی باڵەخانەیەکی مەسکەن مێهرەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ، بە ناوی "محەممەد زەندکەریمی"، خەڵکی گوندی "بڵوان ئاوا"، سەر بە شاری دێولان، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.