سنە؛ هاجەر سەعیدی بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی کانوونی ئێسڵاح و تەربییەت کرا
ڕۆژی شەممە، ٢٧ی خەزەڵوەر، هاجەر سەعیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە بۆ تێپەڕاندنی ماوەی یەک ساڵەی حوکمی زیندانەکەی، ڕەوانەی کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە کرا.
ڕۆژی شەممە، ٢٧ی خەزەڵوەر، هاجەر سەعیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە بۆ تێپەڕاندنی ماوەی یەک ساڵەی حوکمی زیندانەکەی، ڕەوانەی کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە کرا.
سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی "کەماڵ خزری"، خەڵکی بۆکان، "ماهان مووسەوی"، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی سەقز و "شەهرام مورادوەیسی"، تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە بریندار کران.
کەیوان زەندکەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە، بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ماوەی دەسبەسەرکرانی کاتیی شێرکۆ حیجازی، چالاکی مەدەنی و بەرپرسی لێژنەی فووتباڵی سەقز کە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوە، بۆ یەک مانگی دیکە درێژ کرایەوە.
خەبات دێهدار، چالاکی کرێکاری و زیندانیی سیاسیی پێشوو، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە بە ١٢ مانگ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرا.
سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی "حەمیدڕەزا حافزی"، خەڵکی سەقز، "سەلاح کەریمی"، خەڵکی سنە و "دیاکۆ ڕەمەزانی"، خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار کران.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەر، مەسعوود دارسەنج، زیندانیی سیاسیی خەڵکی بۆکان، لە زیندانی ئەم شارەوە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ نێردرایە مورەخەسی.
پێنج کۆڵبەری خەڵکی بانە، مەهاباد و سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە بریندار کران.
شەوی پێنجشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەر، لاوێکی کورد بە ناوی "زانیار فەتاحیان"، تەمەن ٢٣ ساڵ و کوڕی خالید، خەڵکی بۆکان، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیار ڕاگوێزرا.
ئێوارەی پێنجشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەر، سۆهراب ڕەحمەتی، چالاکی سیاسیی خەڵکی بۆکان و ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر، کرایە ئامانجی هێرشێکی تێرۆریستی و بەتوندی بریندار بوو.