کرماشان؛ هێرش و پشکنینی ماڵی کەیۆمەرس ئەمیری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەز، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی کەیۆمەرس ئەمیری، شاعیر و نووسەری خەڵکی کرماشان و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردووە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەز، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی کەیۆمەرس ئەمیری، شاعیر و نووسەری خەڵکی کرماشان و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردووە.
هێزە ئەمنییەتییەکانی سەقز، بە فێڵی "سکاڵای ڕوووداوی هاتوچۆ"، وێڕای بانگهێشتی فایەق یووسفی، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ" و زیندانیی سیاسیی پێشوو بۆ یەکێک لە کەڵانتەرییەکانی شاری سەقز، هێرشیان کردە سەر ماڵی ناوبراو و دەستیان بە پشکنینی ماڵ…
سەیاد دەرویشی، برای فەرجاد دەرویشی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە ورمێ، هێشتا دەسبەسەرە و چارەنووسی ناڕوونە.
ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەیووب غوڵامی"، خەڵکی سنە، بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپای ئەم شارە کراوە و لێپرسینەوەی لێ کراوە.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەسەن مەردانی"، خەڵكی بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە سێ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی سەرماوەز، کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی فەریدە وەیسی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێولان، لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارە بەڕێوە چوو.
دوابەدوای بانگهێشتکرانی هوشیار شەعبانی، زیندانیی سیاسیی پێشوو و چالاکی مەدەنی بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی بانە و چەندین جار هێرشکردنە سەر ماڵی ناوبراو لە خەرمانانی ١٤٠٢دا بە مەبەستی دەسبەسەرکردنی، هێزە ئەمنییەتییەکان لەژێر ناوی کارمەندی…
مامۆستا یوونس نەوخا، مامۆستا شەریف مەحموودپوور، مامۆستا سەید سلێمان ئەحمەدی و مامۆستا جەماڵەدین واژی، خەڵکی پیرانشار، لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی ورمێوە، سەرجەم بە ١١ ساڵ زیندان مەحکووم کران.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی سەرماوەز، شێرکۆ حیجازی، ، چالاکی مەدەنی و بەرپرسی لێژنەی فووتباڵی سەقز بە دانانای بارمتەی ٢ میلیارد و ٤٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی سەقز ئازاد کرا.
هاووڵاتییەک بە ناوی "عوسمان قادری"، تەمەن ٥٤ ساڵ و کوڕی ئەبووبەکر، خەڵکی نەغەدە، بە هۆی ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستیی بە هۆی ئەشکەنجەکران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئەم شارە کرا و ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی سەرماوەز بە…