دووشەممە، ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

سنە؛ هاووڵاتییەکی کورد بە توندوتیژییەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٤ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەدجەعفەر محەممەدی"، تەمەن ٥٥ ساڵ، کوڕی تۆفیق و خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣ سنە
کوردستان

بانگهێشتکردنی یاسر ڕەحمانی‌ڕاد، بۆ لقی یەکی دادگای گشتیی بەشی ڕوومشکان

یاسر ڕەحمانی‌ڕاد، پزیشکی گشتی و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام"، بانگهێشتی لقی یەکی دادگای گشتیی بەشی ڕوومشکان، سەر بە لوڕستان کرا.

٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣
کوردستان

دەستداگرتن بەسەر خەڵاتی ساخارۆف، پاسپۆرت و مۆبایلی ساڵح نیکبەخت پاش گەڕانەوە لە فەرانسە

شەوی هەینی، یەکی بەفرانبار، ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، پاش گەڕانەوە لە سەفەری فەرانسە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە فڕۆکەخانەی خومەینیی تاران، کەوتە بەر لێپرسینەوە و هێزە ئەمنییەتییەکان هەر لەوێ دەستیان بەسەر خەڵاتی…

٢ی بەفرانباری ٢٧٢٣
کوردستان

شاهۆ بەرهەم و ئێحسان محەممەدی، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بە پێبژاردنی سزای نەختی مەحکووم کران

شاهۆ (ئەیووب) بەرهەم کوڕی عیسا و ئێحسان محەممەدی کوڕی ئیبراهیم، هەر دوو خەڵكی شنۆ و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازدی، لەلایەن لقی یەکی دادگای کەیفەری یەکی تایبەت بە مێرمنداڵانی پارێزگای ورمێوە بە پێبژاردنی سزای نەختی مەحکووم…

٢ی بەفرانباری ٢٧٢٣