دووشەممە، ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێکی خەڵکی سەقز لە بەندیخانەی هەمەدان جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی بەفرانبار، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "ئەکرەم کەریمپوور"، کوڕی عومەر و خەڵکی سەقز، لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.

٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٣
کوردستان

عادڵ پیرووزی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە، ٢٥ی بەفرانبار، عادڵ پیرووزی، زیندانیی سیاسیی پیشووی خەڵکی گوندی "سەردۆش"، سەر بە شاری مەریوان، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٣
کوردستان

سزای لەسێدارەدرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری هەرسین لە زیندانی کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانبار، سزای لە سێدارەدرانی دوو زیندانی بە ناوەکانی "هادی نەزەری و سەید حوجەت میری" خەڵکی شاری هەرسین، سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج، جێبەجێ کرا.

٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٣
کوردستان

بۆکان؛ ڕەئووف شێخ‌مەعرووفی، کامران سوڵتانی و محەممەد فەرەجی بەبێ دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بە "افساد فی الارض" تۆمەتبار کران و هەڕەشەی لەسێدارەدانیان لێ کرا

ڕەئووف شیخ‌مەعرووفی، کامران سوڵتانی و محەممەد فەرەجی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون، بەبێ دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، بە "افساد فی الارض" تۆمەتبار کران.

٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٣ بۆکان
کوردستان

سنووری نەوسوود؛ برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی بەفرانبار، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی "هادی مەنسووری، پارسا زولفەقاری و بورهان ڕەحیمی"، خەڵکی ڕوانسەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کران.

٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣ سنووری نەوسوود
کوردستان

عوسمان دادوەند بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا

ڕۆژی شەممە، ٢٣ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عوسمان دادوەند"، تەمەن ٤٥ ساڵ و کوڕی ڕەحیم، خەڵکی گوندی "بادیناوێ"ی پیرانشار پاش ئامادەبوون لە لقی یەکی جێبەجێکاری سزاکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی…

٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣