یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

حوکمی لەسێدارەدانی چوار زیندانیی سیاسیی کورد جێبەجێ کرا

بەپێی ڕاپۆرتی میزان، میدیای فەرمیی دەزگای دادوەریی ئێران، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی ڕێبەندان، حوکمی لەسێدارەدانی موحسن مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی، وەفا ئازەربار و پژمان فاتحی، چوار زیندانیی سیاسیی کورد جێبەجێ کرا.

٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣
کوردستان

مەترسیی جیددیی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانی چوار بەندکراوی سیاسیی کورد لە چەند کاتژمێری داهاتوودا/ پێوەندیگرتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بۆ ئاخرین چاوپێکەوتن

بنەماڵەی چوار بەندکراوی سیاسیی کورد بە مەبەستی ئاخرین چاوپێکەوتن لەگەڵ منداڵەکانیان بانگی بەندیخانەی ئێڤین کراون و ئەمە مەترسیی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانی ئەم چوار کەسەی زۆرتر کردووەتەوە.

٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣
کوردستان

سەردەشت؛ گێڕانەوەیەک لە شێوازی برینداربوونی ئاکۆ مەعرووفی‌ئازەر بە ١٣ فیشەکی ساچمەیی و ئەگەری لەدەستدانی بینایی چاوی

شەوی ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١، لە سێیەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادیدا، ئاکۆ مەعرووفی‌ئازەر، خەڵکی سەردەشت، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکاندا بە فیشەکی هێزە سەرکوتکەرەکان پێکرا و سەر و ملی بەتوندی بریندار بوون.

٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ سەردەشت
کوردستان

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بۆکان

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی، ٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فارووق حوسێنی"، کوڕی مامۆستا سەید ئەحمەد خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣
کوردستان

هووشمەند عەلیپوور، بەندکراوی سیاسیی کورد لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی سزاکەی، لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە، ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هووشمەند عەلیپوور، بەندکراوی سیاسیی کوردی سزادراو بە ٣٨ مانگ بەندکرانی تەعزیری کە پێشتر سزای لەسێدارەدرانی هەڵوەشابووەوە، لەگەڵ کۆتاییهاتنی ماوەی سزاکەی، لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.

٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣
کوردستان

میاندواو؛ دەسبەسەرکرانی شەهرام ڕەنجبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی دووشەممە، ٢ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شەهرام ڕەنجبەر"، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی "گامێش گولی"، سەر بە شاری میاندواو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ میاندواو
کوردستان

بڕینەوەی لاقی کۆڵبەرێک بەهۆی چڵککردنی برینەکەی

ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێک بە ناوی "جەوهەر (موحسن) فەرەجی"، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی سەقز، کە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی تاران کرابوو، بە هۆی توندیی برینەکانی لە دوای بەرکەوتنی فیشەک، لاقی چەپی خۆی…

٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣
کوردستان

مارسێڵ هۆپ، کەفیلی سیاسیی یووسف ئەحمەدی؛ ناوبراو بێ تاوانە و بە ناحەق سزای لەسێدارەدرانی بەسەردا سەپاوە

مارسێڵ هۆپ، کەفیلی سیاسیی یووسف ئەحمەدی، بەندکراوی سیاسیی کورد کە سزای لەسێدارەدرانی بەسەردا سەپاوە، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکسی خۆیدا نووسیویەتی: گیانی یووسف ئەحمەدی پاش پشتڕاستکرانەوەی سزاکەی لەلایەن دیوانی باڵای…

٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣