بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣؛ هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موحسێن ڕەسووڵزادە"، خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣؛ هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موحسێن ڕەسووڵزادە"، خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
مۆزەخانەی لادێیی و نیشتەجیبوونی گەشتیاریی "شانشینـ"ـی مەریوان بەهۆی "لەبەرچاونەگرتنی حیجاب و ژەنینی مۆسیقا لەلایەن کچانەوە" داخرا.
ڕۆژی شەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کیانووش چراغی، هاووڵاتیی خەڵکی دێهلۆڕان پاش بانگهێشتکران بۆ لقی جێبەجێکاری سزاکانی ئەم شارە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئیلام کرا.
ئومید قەدیمی، برای فواد قەدیمی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن دادگای ئینقلابی دیواندەرەوە بە ٤٠ مانگ بەندکرانی تەعزیری و پێبژاردنی سزای نەختی مەحکووم کرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە دەستی کوردپا گەیشتوون، ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، شەهرام شاهی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شنۆ پاش ١١ ڕۆژ دەسبەسەرکران و لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی…
ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەبووبەکر ماخووزیفەرد"، کوڕی حاجی ڕەسووڵ و خەڵكی میراوێی سەردەشت بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی " گوێزێ"ی ئەم شارە گیانی لەدەست دا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "شۆڕش شوکری"، خەڵکی گوندی "ئاڵمانە" سەر بە شاری مەریوان، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی "ژاڵانە"ی هەورامان گیانی لەدەست دا و ٥ کۆڵبەری دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، محەممەد عەباسزادە، هونەرمەندی ناسراوی خەڵکی ئیلام پاش بەشدداریکردن لە ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکەی ناوچەی "شۆهان"ی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە، ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، ئیتلاعاتی سپا پێشی بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شاری بەدرەی پارێزگای ئیلام گرت.
ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، تەرمی کۆڵبەرێک بە ناوی "سەعید سەلووسی"، خەڵکی "کۆنەخانێ"ی پیرانشار پاش دوو ڕۆژ گەڕان لەلایەن خەڵکەوە لە بەرزاییەکانی "قیزقەپان"ی ئەم شارە دۆزرایەوە.