یەکشەممە، ١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

سێ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دران

سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٢٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی "یووسف سەعیدی" تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "دۆبرە" سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، "ڕامین لەوەندپوور" تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی "خەرەگوش" سەر بە ناوچەی سۆما…

٢٩ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

ژنێک لە بەندیخانەی ورمێ لە سێدارە درا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی ژنێک بە ناوی "پەروین مووسەوی" تەمەن ٥٣ ساڵ، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.

٢٩ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

ڕاگواستنی کەماڵ لوتفی، پاش چەند حەفتە دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی بۆ بەندیخانەی کامێران

٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کەماڵ لوتفی باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان پاش نزیکەی مانگێک دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی، لە شوێنێکی نادیارەوە بۆ بەندیخانەی کامێران ڕاگوێزرا.

٢٩ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

بەندیخانەی ورمێ؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی سیامەک هەیاسی و ئالان داغدار سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵێک

سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵێک و ٢٨ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی سیامەک هەیاسی و ئالان داغدار، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵكی گوندی "حاجیاوا" سەر بە شاری بۆکان، تاکوو ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە و لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراون.

٢٩ی گوڵانی ٢٧٢٤ بەندیخانەی ورمێ
کوردستان

جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی شیراز

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "ڕەزا قوبادی" خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی شیراز (عادڵ ئاباد) جێبەجێ کرا.

٢٨ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

وێنەی خەسرەو بەشارەت پاش لەسێدارەدرانی؛ ناوبراو لە گۆڕستانی گوێک تەپەی مەهاباد بە خاک سپێردرا

دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣، تەرمی خەسرەو بەشارەت، بەندکراوی عەقیدەتیی کوردی لەسێدراەدراو، گەڕێندرایەوە مەهاباد و لە گۆڕستانی گوێک تەپەی ئەم شارە بە خاک سپێردرا.

٢٨ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

سزای لەسێدارەدرانی خەسرەو بەشارەت، بەندکراوی عەقیدەتیی کورد جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٢، سزای لەسێدارەدرانی خەسرەو بەشارەت، بەندکراوی عەقیدەتیی کوردی خەڵکی مەهاباد کە ١٤ ڕۆژ پێش ئێستا ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.

٢٦ی گوڵانی ٢٧٢٤