یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

بەرزکردنەوەی ماوەی سزای بەندکرانی خەبات وەیسی، خوێندکاری ناڕازی لە ١٥ مانگەوە بۆ ٤٣ مانگ بەندکران لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی سنەوە

سزای بەندکرانی خەبات وەیسی، لە دەسبەسەرکراوان و بریندارانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی سنە و بە گوشار و دۆسییەسازیی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لە ١٥ مانگ بەندکرانەوە بۆ ٤٣ مانگ بەرز کراوەتەوە.

١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٤
کوردستان

سەردەشت؛ بانگکرانی مامۆستا سەلام مەحموودیان و مامۆستا حەسەن خزری بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی ورمێ

دوو کەس لە مامۆستایانی سوننە مەزهەبی خەڵکی سەردەشت، کە لە بزووتنەوەی ''ژن، ژیان، ئازادی''دا پشتیوانیی خەڵکیان دەکرد، بۆ چەندەمین جار بانگی دادگای ڕوحانییەتی ورمێ کران.

١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ سەردەشت
کوردستان

بانه؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە پاش دەسبەسەرکران و لێدان

ڕۆژی شەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی سەردەشت بە ناوی "شێرزاد چاوشینی" پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنوورییەوە دەسبەسەر دەکرێ بە چەک بریندار دەکرێ.

١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ بانه
کوردستان

کوردستان؛ دایکە مافخوازەکان پاش بایکۆتی بەربڵاوی هەڵبژاردنەکان لەلایەن خەڵکەوە، قەت لەگەڵ بکوژان نابینە هاوپەیمان

دوابەدوای بایکۆتی بەربڵاو و سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکان لەلایەن خەڵکەوە لە چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکۆماریی حکوومەتی ئێراندا، کۆمەڵێک لە دایکانی مافخوازی کوردستان کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند کە قەت لەگەڵ بکوژان و ئەوانەی کە درۆ دەکەن…

١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ کوردستان
کوردستان

پیرانشار؛ ئاکام خزرزاده بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئاکام (عەبدولسەلام) خزرزادە" خەڵکی گوندی "کانی بداغ" سەر بە شاری پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.

١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ پیرانشار
کوردستان

سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی "نۆژین" لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.

١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٤