سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ١ی خەرمانانی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "خالید جەهانگیری" کوڕی عەبدوڵڵا و دانیشتووی گوندی "بالوو"سەر بە شاری ورمێ، لە بەندیخانەی تەورێز جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە نزیکەی ٥ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر دەسبەسەر و لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.
خالید جەهانگیری خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.





