پێنجشەممە، ٧ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

کەبوودوەند هەمیسان رەوانەی بێهداریی نێو زیندانی ئێوین کرا

هەواڵدەریی هێرانا بڵاوی كردەوە، محەممەدسدیق كەبوودوەند چالاكی مافی مرۆڤ كە لە 12 رۆژ لەمەوبەرەوە دەستی داوەتە مانگرتن، بەهۆی خراپ بوونی باری تەندروستیی، برایە بێهداریی نێو زیندان و پێش بە پێوەندییە تەلەفۆنییەكانیشی گیراوە.

٢٠ی جۆزەردانی ٢٧١٢
کوردستان

ناوی 18 كەس لە گیراوانی ناڕەزایەتییەكانی شاری "مەلەكشایی" ئیلام ئاشكرا بوو

دوای ناڕەزایەتیی خەڵكی ئیلام و چەندین شاری دەورووبەری لە ئەنجامی قۆناغی دووەمی خولی نۆیەمی هەڵبژاردنی مەجلیس، زیاتر لە 300 هاووڵاتیی شاری مەلەكشایی دەستبەسەر كران كە ناوی 18 كەسیان ئاشكرا بووە.

٢٠ی جۆزەردانی ٢٧١٢
کوردستان

لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزە نیزامییەكان هاووڵاتییەكی كوردی هەرێمی كوردستان كوژرا و 3 كەسی دیكەش بریندار بوون

شەوی 18 لەسەر 19ی جۆزەردان لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزە ئینینتزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران جێگیر لە سنووری سەرشێو و هەرێمی كوردستان كاسبكارێكی هەرێمی كوردستان كوژرا و 3 كەسی دیكەش بریندار بوون.

٢٠ی جۆزەردانی ٢٧١٢
کوردستان

نامەی 350 چالاكی مەدەنی، سیاسی و چاپەمەنی، بۆ پشتیوانی لە محەممەدسدیق كەبوودوەند

نزیك بە 350 چالاكی مەدەنی، سیاسی و چاپەمەنیی لە نامەیەكدا بۆ كۆمیسیاریای باڵای مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، بە ئاماژە بە مانگرتنی محەممەد سدیق كەبوودوەند، داوایان كردووە هەوڵ بۆ چارەسەریی نەخۆشیی ئەو چالاكە كورد و دیداری منداڵە…

١٩ی جۆزەردانی ٢٧١٢
کوردستان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: ساڵی پار لە ئێران 900 كەس بەهۆی بیروباوەڕی جیاوازەوە گیراون

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە تازەترین راپۆرتی خۆیدا لەمەڕ رەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران، وێنایەكی تاریكی خستۆتە روو و بڵاوی كردۆتەوە ساڵی 1390 زیاتر لە 900 كەس بەهۆی بیروباوەڕی جیاجیاوە زیندانی كراون.

١٨ی جۆزەردانی ٢٧١٢
کوردستان

حكوومەتی ئێران ٣٤خوێندكاری هەرێمی كوردستانی سنوورداش كردەوە

١٨ خوێندکار لەو ٣٤ خوێندكارەی‌ هەرێمی كوردستان كە لە زانستگای كوردستان لە شاری‌ سنە دەخوێنن، دوای دەستبەسەر كردنیان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەكانی حكوومەتی ئێرانەوە لە سنە، لە سنووری باشماخەوە سنورداش كرانەوە.

١٨ی جۆزەردانی ٢٧١٢
کوردستان

پاش دانی 3 میلیۆن تمەن، تەرمی سەربازی كورد رادەستی بنەماڵەكەی كرایەوە

دوای خۆكوژیی سەربازێكی كورد لە پادگانی نیزامیی شارۆچكەی ساحیب لە سەقز، پاش چەند رۆژ كێشمەكێش لە نێوان سپا و بنەماڵەكەی، بە دانی 3 میلیۆن تمەن ئەوكات تەرمەكەیان رادەستی بنەماڵەكەی كردەوە.

١٨ی جۆزەردانی ٢٧١٢
کوردستان

جەلال مەلەكشا: بەرهەمەكانم لەلایەن ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادەوە مۆڵەتی چاپیان پێ‌ نادرێت

جەلال مەلەكشا، شاعێر و نووسەری كورد كە كۆمەڵێك بەرهەمی فارسی و كوردیی ئامادەی چاپن، لەلایەن ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای كوردستانەوە مۆڵەتی چاپی بەرهەمەكانی نادرێت.

١٨ی جۆزەردانی ٢٧١٢
کوردستان

ئەندامانی شۆرای شاری روانسەر بە زیندان، شەلاق و 15 میلیۆن تمەن غەرامە مەحكووم كران

پێنج ئەندامی شۆرای شاری روانسەر لەلایەن لقی 101 دادگای جەزایی ئەو شارەوە بە تاوانی دەستبەسەردا گرتنی زەوین، هەركام بە 2 ساڵ زیندان، 74 زەربە شەلاق و 15 میلیۆن تمەن غەرامە مەحكووم كران.

١٧ی جۆزەردانی ٢٧١٢