هێڵكارییەكانی رابردوودی "نامۆ" لە هەولێر دەخرێنە روو
"گەشتێك بەنێو هێڵكارییەكانی رابردوودا"، ناونیشانی پیشانگایەكی هێڵكاریی شێوەكار محەمەد رۆستەم زادە ناسراو بە "نامۆ"یە كە بڕیار وایە لە شاری هەولێر بكرێتەوە.
"گەشتێك بەنێو هێڵكارییەكانی رابردوودا"، ناونیشانی پیشانگایەكی هێڵكاریی شێوەكار محەمەد رۆستەم زادە ناسراو بە "نامۆ"یە كە بڕیار وایە لە شاری هەولێر بكرێتەوە.
شۆرای باڵای بەڕێوەبەریی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان و بنەماڵەی محەممەدسدیق كەبوودوەند رایانگەیاندووە، هاودەنگ و هاوكات لەگەڵ كەبوودوەند ئەوانیش رۆژی چوارشەممە 24ی جۆزەردان مان لە خواردن دەگرن.
لە گوندێكی بەخشی "قوتوور"ی سەر بە شاری خۆی لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادانی دانیشتوان كەسێك كوژراوە و 12 كەسی دیكەش بریندار بوون.
بە وتەی یەكێك لە گیراوەكان، لە ئەنجامی ئیعتراز و ناڕەزایەتییەكانی شاری مەلەكشایی سەر بە پارێزگای ئیلام كە زیاتر لە 300 هاووڵاتی گیران، زۆربەیان شوێنی راگیرانیان نازانرێ و چارەنووسیان ناڕوونە.
رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاوی كردەوە، محەممەد سدیق كەبوودوەند ئەمڕۆ لە دیدار لەگەڵ بنەماڵەكەی رایگەیاندووە، هەتا جێبەجێ نەبوونی ویستەكانی بەردەوامە لە مانگرتن و جێگری دادستانی تارانیش پێی راگەیاندووە، مەرگ یان مانگرتنی زیندانیی سیاسی…
كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیی دامەزراوە كرێكارییەكان بڵاوی كردەوە، سی كەس لە كرێكارانی شیركەتی پیشەیی ئاسنی سنە ماوەی 3 مانگە مووچەیان پێنەدراوە و 100 كرێكاری شیركەت پارسیانی وزەگای سنە بە ناڕەزایەتی بە نەدانی مووچە، مانیان گرتووە.
لە رۆژانی رابردوودا دوو لاوی خەڵكی مەریوان لە كاتی گەڕانەوە لە هەرێمی كوردستان لە سەرسنوور بەدەستی هێزە ئیتلاعاتییەكانی حكوومەتی ئیسلامی دەستبەسەر كران.
گۆڤاری "جیهانی كتێب" نوێترین ژمارەی خۆیدا كە بۆ مانگەكانی خاكەلێوە و بانەمەڕی ئەمساڵ دۆسیەیەكی تایبەتی بۆ تاوتوێی بەرهەمەكانی ئیبراهیم یوونسی، تەرخان كردووە.
بەپێی ئاماری فەرمیی خودی حكوومەت، زیندانی نەغەدە جێگای 176 كەسی هەیە، بەڵام ئێستا زیاتر لە 500 زیندانیی تێدا بەند كراوە و زیندانییەكان لە بارودۆخێكی خراپدا ژیان بەسەر دەبەن.
دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی مەجلیس لە ئیلام و دەورووبەری لەلایەن مەجلیسی خوبرگانەوە، خەڵكی شاری مەلەكشایی ناڕەزایەتییەكی بەرینیان رێكخست كە زیاتر لە 300 هاووڵاتی دەستبەسەر كران.