دادگای شاری مەهاباد حوكمی چوار ساڵ زیندانی بۆ ژنە ئەكتەرێكی كورد بڕییەوە
ژنە ئەكتەرێكی كوردی خەڵكی مەهاباد بە تاوانی رۆڵگێڕان لە درامایەكی تەلەفیزیۆنی لەلایەن لقی یەكەمی دادگای ئەو شارەوە حوكمی چوار ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.
ژنە ئەكتەرێكی كوردی خەڵكی مەهاباد بە تاوانی رۆڵگێڕان لە درامایەكی تەلەفیزیۆنی لەلایەن لقی یەكەمی دادگای ئەو شارەوە حوكمی چوار ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.
رۆژی سێشەممە رێكەوتی ٧ی سەرماوەز لە دەورووبەری سەردەشت دوو كۆڵبەری دیكەی كورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەت گیانیان لێ ئەستێنرا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە "سەباح هەورامی" هونەرمەندی دەنگ خۆش و ناسراوی ناوچەی هەورامان کۆچی دوایی کرد.
لە سێیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نا بۆ توندوتیژی کەلە شاری هەولێر بەڕێوە چوو، ٥١ فیلمی سینەماکارانی کورد و بیانی، نمایش کران.
مامۆستا و چالاكێكی فەرهەنگیی خەڵكی شاری مەهاباد، بەبێ ئامادەبوونی خۆی لەلایەن لقی یەكەمی دادگای ئەو شارەوە بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری حوكم دراوە.
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر كرانی لاوان لە شاری روانسەر دوو لاوی دیكەی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتەوە دەستبەسەر كران.
لە رۆژانی رابردوودا بۆ چەندەمین جار لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتەوە لە ناوچەكانی هەورامان تەقە و دەستڕێژ لە كاسبكار و كۆڵبەرانی سەرسنوور كراوە.
"ئەحمەد لاجوەرد" چالاکی مافی مرۆڤی خەڵکی شاری سەڵماس لە نامەیەکدا بانگهێشتی دادگای شۆڕشی ئەو شارە کراوە.
خولەكانی وانەی فێركاریی رێنووسی سەرەتایی زمانی كوردی لەلایەن بەڕێوەبەرانی "ئەنجومەنی فەرهەنگی و ئەدەبیی هانا"وە بەردەوامن.
هاووڵاتییەکی کورد بەناوی رەحمان ئیسماعیلی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشارەوە دەستبەسەر کراوە و هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.