ئاژانسی کوردپا: ٢ کەسی سەلەفی لە شاری جوانڕۆ بە حوکمی دادگای ئەو شارە حوکمی قامچی لێدرانیان لەبەر چاوی خەڵک بەڕێوە چوو.
بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: سەرلە بەیانی ئەمرۆ ٢ کەسی سەلەفی بە ناوەکانی "مەهدی ئەسغەرزادە" و "ناسێح مروەتی" کوڕی فەتحوڵڵا بە تاوانی ئازار و ئەزیەت کردنی هاووڵاتیان و کەسانی جیابیری خۆیان ، بەپێی حوکمی دادگا هەر کامەیان١٦٤ "قامچی"یان لەبەر چاوی خەڵکی شاری جوانڕۆوە لێدراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەو ٢ کەسە لە ماوەی رابردوودا بەسەرجەم گەڕەکەکانی شاری جوانڕۆدا گەڕابوون و دەستیان دابووە ئازار و ئەزیەتی کەسانی جیابیری خۆیان و لە چەندین شوێن شەڕ و ئاڵۆزییان نابۆوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا، ئەو ٢ کەسە چوونەتە قوتابخانەیەکی کچانە لە شاری جوانڕۆ و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر بە مەبەستی راکێشان بەرەو سەلەفییەت، قسەیان بۆ ئەو کچە قوتابییەکان کردبوو.





