بێ تاوانیی سەربازێکی کوردی مەحکووم بە ئێعدام سەلمێندرا
سەربازێکی کوردی مەحکووم بە ئێعدام و خەڵكی شاری مەریوان، پاش ١٧ مانگ راگیران لە زیندان، سەرئەنجام بەبێ تاوان ناسراو لە زیندان ئازاد کرا.
سەربازێکی کوردی مەحکووم بە ئێعدام و خەڵكی شاری مەریوان، پاش ١٧ مانگ راگیران لە زیندان، سەرئەنجام بەبێ تاوان ناسراو لە زیندان ئازاد کرا.
هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ٨ هاووڵاتیی کوردیان لە شاری ورمێ دەستبسەر کرد.
دوابەدوای بانگهێشتی بەکۆمەڵی فەرهەنگییانی ستادی حەسەن رۆحانی لە شاری سونقوڕ و کولیای بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا دادگایی بکرێن.
"شنۆ رەحیمی" ژنە شاعیرێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان تەنیا بەهۆی ئەوە کە بڕیاری ژیانی هاوبەشی لەگەڵ کوردێکی نیشتەجی ئوروپا داوە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بانگهێشت و بەرەوڕووی هەڕەشەی دەستبەسەر کران بوویەوە.
دادگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری روانسەر ٢ خوشکی خەڵکی ئەو شارەی هەرکام بە ٢ سال زیندانی هەڵپەسێراو مەحکووم کرد.
كتێبی "مێژووی نەورۆز و كرۆنۆلۆژیای ئێران" لە نووسینی "عەبدولعەزیم رەزایی" لەلایەن "شەریف فەلاح" وەرگێڕ و چالاكی فەرهەنگیی رۆژهەڵاتی كوردستانەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی كوردی و چاپ و بڵاو كرایەوە.
سێ ئەنجومەنی مەدەنیی شاری مەریوان بەئاماژە کردن بە توندوتیژیی نێوبنەماڵە کە راستەوخۆ هەڕەشە لە بەها و نۆرمە ئینسانی و ئەخلاقییەکانی کۆمەڵگە دەکات، پەرە گرتنی ئەو جۆرە هەڵسووکەوتانەیان لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا لە شاری مەریوان و…
رووبەرێکی بەرچاو لە دارستان و لەوەڕگەکانی ناوچەی پاوە لەلایەن کەسانێکی نەناسراو و بەدەستی ئەنقەست ئاگریان تێبەردرا.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆ کەلە نێوان ٣ ماشێن دا لە جاددەی میاندواو- مەهاباد هاتە ئاراوە، ٦ هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا.
مەسعوود و خوسرەو کوردپوور ٢ برای رۆژنامەنووسە کورد لە ئیتلاعاتی سپای "ورمێ"وە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد راگوێزران.