لە سەرەتای ساڵەوە نۆیەمین کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار کرا
بە برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لە خاڵی سنووریی ورمێ بۆ تورکیە، رێژەی کۆڵبەرانی کوژراو و بریندار لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا گەیشتە ١٧ کەس.
بە برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لە خاڵی سنووریی ورمێ بۆ تورکیە، رێژەی کۆڵبەرانی کوژراو و بریندار لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا گەیشتە ١٧ کەس.
کچێکی تەمەن ١٣ ساڵە لە شاری بۆکان و لە نزیک گوندی "کۆستە" بەشێویەکی بێبەزەییانە بە دەستی باوکی خۆی گیانی لێ ئەستێندرا.
کوڕێکی تەمەن ٢٣ ساڵ لە ناوچەی دیواندەرە بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
کرێکارێکی کورد بەهۆی رووداوی کارەوە لە شاری پاوە گیانی لەدەست دا و ٢ کرێکاری دیکەش بریندار بوون.
پرۆژی دیوار کردنی قەراخ چۆمی نێو شاری چاڵدوران کە چەند ساڵ پێش ئێستا چووە قۆناخی جێبەجێ کردنەوە، ماوەی چەندین ساڵە بە یوە چڵی ماوەتەوە.
حەفتەی یەکەمی مانگی جۆزەردانی ١٣٩٢ی هەتاوی ئاژانسی کوردپا: بەمەبەستی زیاتر زەق کردنەوە و تاوتوێ کردنی مەسەلە پەیوەندیدارکانی تایبەت بە ژنان، ئاژانسی کوردپا بەشێوی حەفتانە راپۆرتێک لەژێر ناوی "بەرموور" بڵاو دەکاتەوە.
زیندانییەکی سیاسیی کورد لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج، بەهۆی سووکایەتی کردنی بەرپرسانی ئەو زیندانە بە ناوبراو، لە چوون بۆ نەخۆشخانە خۆی بوارد.
سەرەڕای دژایەتیی ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، "کۆمەلەی خەڵکیی پیشگیریی لە ئێعتیاد"ی شاری پاوە، بە هاوکاریی هاوڵاتییانی ئەو شارە، یەکێک لە سەیرانگاکانی ئەو شارەیان خاوێن کردەەوە.
هاووڵاتییەکی نەغەدەیی پاش بریندار بوون لە رووداوێکی هاتوچۆدا و گەیشتن بە نەخۆشخانەی شاری ورمێ، بەهۆی کەمتەرخەمیی پزیشک و کەمیی دەوا و دەرمان گیانی لەدەست دا.
کچێکی تەمەن ٢٣ ساڵەی کورد لە شاری خۆی بەهۆی فشاری بنەماڵەکەی لەمەڕ بەشوودانی زۆرەملیی ناوبراو، ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا و گیانی لەدەست دا.