ئاژانسی کوردپا: ژنێکی تەمەن ٦٢ ساڵەی کورد لەناوچەی دیواندەرە بلەئەنجامی کێشەی نامووسیدا گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا، چەند رۆژ پێش ئێستا ژنێکی تەمەن ٦٢ ساڵەی کورد و خەڵکی ئاوایی "زاخەی سەرێ"ی سەربە شاری دیواندەرە لە ئەنجامی شەڕی بنەماڵەییدا تووشی جەڵتەی دڵ بووە و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەدەی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لەسەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٨ ژن و کچی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران تەنیا بەدەستی کەسوکاری نزیکی خۆیان کوژراون.
هەروەها بەپێی ئەو ئامارە ٢ ژن و کچێکی تەمەن ٣ ساڵی دیکەی کورد لە دەرەوەی ماڵدا بەدەستی کەسانی نەناسراو گیانیان لێ ئەستێندراوە.
بەپێی ئاماری ئاژانسی کوردپا، ٣ حاڵەتی ئەو کوشتنانە لەڕێگەی سەربڕینەوە بووە.
ئەو ئامارە رێژەییەوە بە پشت بەستن بەئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە کە دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.





