ئێعدام کرانی دوو زیندانیی کورد لە دیزڵ ئاباد و رەجایی شاری کەرەج
لە ماوەی یەک حەفتەی رابردوودا دوو هاووڵاتیی کورد بە بڕیاری دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە زیندانەکانی ئەو وڵاتەدا ئێعدام کران.
لە ماوەی یەک حەفتەی رابردوودا دوو هاووڵاتیی کورد بە بڕیاری دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە زیندانەکانی ئەو وڵاتەدا ئێعدام کران.
هاووڵاتییەکی سەقزی کە بەمەبەستی کار کردن رووی لە شاری تاران کردبوو، بە هۆیەکی نادیار کۆتایی بەژیانی خۆی هێنـــا.
رۆژنامەنووسێکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی شاری ورمێ-ـوە حوکمی ٢ ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ ئەرێ کرا.
مەنووچێهر پۆڕدڵ رۆژنامەنووس و چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی مەهاباد، پاش ئەوەی حوکمەکەی لە دادگای پێداچوونەوەی ورمێ پشتڕاست کرایەوە، بە ناچاری زێدی خۆی بەجێهێشت.
ژمارەیەک لە خوێندكارانی شاری مەهاباد پیشانگایەكی تایبەت بە بەرهەمە گرافیكەكانیان بە رووی ئۆگرانی و لایەنگرانی ئەو هونەرەدا كردەوە.
لەماوەیەكی زەمەنی كەمدا دوو ژنی كورد لەشاری مەریوان و سەوڵاوا بەشێوەیەكی گوماناوی گیانیان لەدەست داوە و ئەگەری ئەوە دەكرێكوشتنیان بە ئەنقەست بووبێت.
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، بەهۆی فشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامیارانەوە رێگری لە ئازاد کرانی زیندانییەکی سیاسیی کورد کرد.
بەرهەمە شێعرییەكانی مامۆستا مەحوی بە زمانی فەرانسەیی لەژێر ناوی "سپێدەكان لەم شەوەدا لەدایک دەبن" لە وڵاتی فەرانسە چاپ و بڵاو كرایەوە.
قاوەخانەی نێو ترمیناڵی پاوە - کرماشان لەلایەن چەند کەسێکی سەر بە سەلەفییەکانەوە هێرشی کرایە سەر و بەرەوڕووی زیانێکی ماددیی بەرچاو بوویەوە.
بەمەبەستی زیندوو راگرتنی ئەدەبی تەوز (طنز)ی کوردی، فستیڤاڵێکی تایبەت لە شاری کەنگاوەری سەربە ئوستانی کرماشان بەڕێوە دەچێت.