زیندانییەکی سیاسی لە زیندانی رەجایی شار ٢ ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەردا سەپا
خالید حەردانی زیندانیی سیاسیی عەرەب بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە رێبەری نیزام، حوکمی ٢ ساڵ زیندانیی تەعزیریی بۆ بڕایەوە.
خالید حەردانی زیندانیی سیاسیی عەرەب بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە رێبەری نیزام، حوکمی ٢ ساڵ زیندانیی تەعزیریی بۆ بڕایەوە.
٤ ناوەندی پزیشکی دادوەریی لە شارەکانی سەقز، مەریوان، سەوڵاوا و دێولان لە ئوستانی کوردستان، بە یەکجاری داخران.
بەشێکی بەرچاو لەقوتابخانەکانی شاری کامیاران لەوەرزی سەرمادا لەگەڵ کێشەی کەمیی سووتەمەنی بەرەوڕوون.
لە ئەنجامی وەرگەڕانی ماشێنێکی مینیبووس لە جاددەی نێوان دیواندەرە بۆ شاری سنە، ١٠ هاووڵاتیی کورد کوژراو و بریندار بوون.
پێکهێنای پڕۆسەی هاوسەرگیری لە ئاواییەکانی سەر بە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
ژنێکی تەمەن ٢٨ ساڵەی خەڵکی شاری بۆکان بە هۆی کێشە بنەماڵەییەوە هەوڵی خۆ کوژیدا و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
جێژنی خاوەنکار جێژنی مەزهەبیی پەیڕەوانی ئایینی "یاری"ـە، ئەم جێژنە هاوکات لەگەڵ شەوی چاردەی یەکەمین مانگی هەیڤی لە دەستپێکی چلەی زستانی کوردی، کە بە بەردەوامی لە مانگی خەزەڵوەری هەتاویدا گۆڕانی بەسەردا دێت، بەڕێوە دەچێت.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سەقز بەتەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە جادەی تاران کوژرا.
سینەماكارێكی كوردی خەڵكی شاری شنۆ رووداوی سووتانی قوتابخانەی گوندی "شیناوێ"ی پیرانشار، لە قاڵبی فیلمێکدا، دروست دەکات.
كرێكارێكی كوردی خەڵكی شارستانی مەریوان بە هۆی رووداوی كارەوە گیانی لەدەست دا.