بەرموور: پرژانە سەر ٧ حاڵەتی پێشلکردنی مافەکانی ژنان لەماوەی حەفتە رابردوودا
حەفتەی دووهەمی مانگی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی
حەفتەی دووهەمی مانگی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ناوچەی "چالدوران"ی سەربە شاری ورمێ لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بریندار کرا.
ژمارەی ٤ و ٥ی گۆڤاری هایا لەشاری مەریوان لە ٢٠٠ لاپەڕەدا چاپ کرا و کەوتە بەر دیدی خوێنەران.
رێژەی تووشبوون بە ماددەی هۆشبەر و گیان لەدەست دان بەهۆی بەکارهێنانی ئەو ماددەیەوە لە شارەکانی کوردستان بەشێوەیکی بەرچاو رووی لەزیادبوون کردووە.
بەرپرسانی یەکێک لە قوتابخانە دواناوەندییەکانی شاری سەقز قوتابیانیان ئاگادار کردۆتەوە کە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لە ماف و ئیمتیازەکانیان بێبەش نەبن، پێویستە لە بنەکەی بەسیجدا ناونووسی بکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا روو لە لێپرسراوانی هەرێمی کوردستان داوای ئازادیی ئەو حەوت چالاکە کوردەی خەلکی کوردستانی ئیران دەکات کە لە هەولێر دەستبەسەر کراون.
دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان لە ناوچەی هەمەدان بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کوژراو و بریندار بوون.
دوو هاووڵاتیی كوردی خەڵكی پاوە بە هۆی راوەدوونانی هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، ماشێنەكەیان وەرگەڕاوە و بۆتە هۆی كوژران و بریندار بوونیان.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سەید سادق لە هەرێمی کوردستانی ئێراق، لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە چاوەڕوان حوکمی لەسێدارە دران دەکات.
لەشاری مەهاباد رێوڕەسمێک بەمەبەستی کرانەوەی "بنکەی فەرهەنگی، هونەری و ئەدەبی موکریانی مەهاباد" بەڕێوە چوو.