رێکخراوی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ پشتیوانی لە مەسعوود شەمسنژاد کرد
پارێزەرانی ناوەندێکی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ، وێڕای رخنەگرتن لەناوەندی پارێزەرانی دادگوستەریی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، پشتیوانی خۆیان لەمەسعوود شەمسنژاد دەربڕی.
پارێزەرانی ناوەندێکی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ، وێڕای رخنەگرتن لەناوەندی پارێزەرانی دادگوستەریی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، پشتیوانی خۆیان لەمەسعوود شەمسنژاد دەربڕی.
سێ بەرهەمی ئەدەبی لەلایەن دوو وەرگێڕی کوردەوە وەرگێڕدرانە سەر زاراوەی هەورامی و چاپ و بڵاو کراونەتەوە.
کۆڕێکی شێعر خوێندنەوە بەمەبەستی رێز گرتن لەمامۆستایانی زمانی کوردی لەزانکۆی پەیام نووری مەریوان بەڕێوە چوو.
بەپێشینەترین رۆژنامەنووسی زیندانی لەئێران، چووە ریزی سەد كەسی قارەمان و سەركەوتووی بواری راگەیاندن و چاپەمەنی لە ئاستی جیهاندا.
بەردەوامیی مەرگی گوماناویی هاووڵاتییان و نەبوونی بەدواداچوونی ناوەندە حکوومەتییەکان لەمەڕ هاتنە ئارای ئەو رووداوانە، ئەگەری دروستبوونی باندێکی مەترسیدار لەو شارە بەهێزتر دەکات.
دۆخی کرێکاران و بێکاران لە دوو ئوستانی سنە و کرماشان قەیراناوی راگەیەندراوە.
لەکاتێکدا بازاڕچەی سنووریی سۆمار کە بەشێوەی فەرمی لەلایەن حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ کاری کۆڵبەری دەکرێتەوە، کە تەنیا لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا ٤٤ کۆڵبەری کورد لەخاڵە سنوورییەکان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی کوژراون.
بە گیان لەدەست دانی گوماناویی کچێکی تەمەن ١٣ ساڵەی خەڵکی شاری بانە، ئاماری کوژران و مەرگی گوماناویی ژنانی کورد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا (لە ماوەی ٤٠ رۆژی رابردوودا) لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران گەیشتە ١٠ کەس.
سەرەڕای دانی بەڵێنی لەلایەن لێپرسراوانەوە، زیاتر لە ٢٣٠ ئاوایی سەر بە كرماشان لە ئاوی خواردنەوە بێبەرین.
لە درێژەی رەوتی بانگهێشت و دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییان و چالاکانی کورد لە شاری سنە، لاوێکی کوردی خەڵکی شاری سنە لەلایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.