بەردەوامیی فشار و هێرشی هێزی ئینتزامی بۆسەر هاووڵاتییانی کورد
هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە بۆ جارێکی دیکە رژانە سەر سەربانی ماڵی هاووڵاتییانی کورد و دەستیان بە زەوت کردنی دیشی ماهوارە کرد.
هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە بۆ جارێکی دیکە رژانە سەر سەربانی ماڵی هاووڵاتییانی کورد و دەستیان بە زەوت کردنی دیشی ماهوارە کرد.
کرێکارانی شیرکەتی (ناوروود) لە کارخانەی پیترۆشیمیی مەهاباد، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە وڵامنەدانەوەی بەرپرسی ئەو شیرکەتە لەمەڕ مووچەی وەدواکەوتوویان، مانیان گرتووە.
کچێکی تەمەن ١٨ ساڵەی خەڵکی ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لە ماڵی خۆیاندا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
دابەزینی پلەی گەرمیی هەوا و بەرفر بارینی لە ناوچەکانی پیرانشار، دوو کۆڵبەری کورد بەهۆی سەرماوە رەق هەڵاتن.
دەرهێنەرێكی كورد شانۆیەكی سەبارەت بە كارەساتی شنگاڵ بەرهەم هێناوە و ئەو شانۆیە لەگەڵ پێشوازیی هاووڵاتییان راگەیەندكارەكان بەرەوڕوو بۆتەوە.
ماوەی چەند مانگێكە لەمانشێتی بەشێك لە میدیاكاندا رستەی "لاوانی كورد لەناو داعش"دا بەرچاو دەكەوێ و لەو پێوەندییەدا لاوێكی دیكەی مەهابادی پەیوەست بە ریزی "دەوڵەتی ئیسلامیی" لەعێراق بووە.
تەقینەوەی مین لە کۆنە پایەگایەکی ناوچەی مەریوان، برینداربوونی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ناوچەی سەرشیوی سەر بەو شارەی لێکەوتەوە.
لێدان جەستەیی و تەمبێ کردنی قوتابییەکی قۆناغی ناوەندی لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیانەوە لە شاری زەڕینەی ئوستانی کوردستان، سەرسووڕمان هاووڵاتییانی لێکەوتۆتەوە.
هێزە ئینتزامییەکانی شارستانی پاوە، لە گەڕەکی "تەپە کوڵە"ی ئەو شارەدا، دیشی ماهوارەی هاووڵاتیانیان کۆکردەوە.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری بانە، بەهۆی چالاکیی سیاسیی کوڕەکەیەوە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شارستانی بانەوە لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا.