کوژرانی ١٠٠ کەس بەهۆی رووداوی کار لە کوردستان
لەماوەی ٩ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە سێ ئوستانەکانی کرماشان، کوردستان، ورمێ"ئازەربایجانی رۆژئاوا"، زیاتر لە ١٠٠ کەس بەهۆی رووداوەکانی کارەوە گیانیان لەدەست داوە.
لەماوەی ٩ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە سێ ئوستانەکانی کرماشان، کوردستان، ورمێ"ئازەربایجانی رۆژئاوا"، زیاتر لە ١٠٠ کەس بەهۆی رووداوەکانی کارەوە گیانیان لەدەست داوە.
گەورەترین پرۆژەی عومرانی لە ئوستانی ئیلام، سەدان هیکتار باخ و باخاتی سەدان شوێنەواری مێژوویی شارستانی سیروان لە نێو دەبات.
بەهۆی زیادبوونی مەترسییەکانی لەسێدارەدانی سامان نەسیم، پشتیوانیی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکانی مەدەنی، سیاسی و رۆژنامەنووسان لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات لەو زیندانییە سیاسییە رووی لەزیادبوون کردووە.
تەقینەوەی مینی بەجیماوەی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و ئێراق، مەرگی هاووڵاتییەکی کوردی لە ئوستانی کرماشاندا لێکەوتەوە.
زیندانییەکی سیاسیی کورد کە بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ زیندانی شاری تەبەس دوور خراوەتەوە، بە دانانی بارمتەیەکی قورس مەرەخەسیی پێدرا.
چالاکێکی پێشووی خوێندکاریی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
٤٠ هاووڵاتیی کوردی خەڵكی شاری شنۆ، کەلە خولێکی پەروەردەو فێربوونی زمانی کوردیدا بەشدارییان کردوو، دیپلۆمی زمان و ئەدەبیاتی کوردیان پێ بەخشرا.
بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستبەسەر کرانی چالاکانی سیاسیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە، لەگەڵ پەرچە کرداری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بەرەوڕوو بوویەوە.
دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، حوکمی لەسێدارەدانی ٥ کەسی لە زیندانی ورمێدا بەڕێوە برد.
سروشت و لێڕەوارەکانی شارستانی جوانڕۆ، ماوەی چەند ساڵێکە بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسان وهەڵپەرستیی کەسانی بێ مبالات و هەروەها نەخۆشیی دارەکانەوە، لەگەڵ مەترسی و هەرەشەی لەناوچوون بەرەوڕوو بۆتەوە.